وەزارەتی دارایی پارە لەو کەسانە وەردەگرێتەوە کە دوو موچەیان هەبووە

لڤین:

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا لە ئەو موچەخۆرانەی لە دوای 1/7/2020، زیاتر لە موچەیەكیان وەرگرتووە موچەكانیان لێوەربگیرێتەوە.

بە پێی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم، بڕی ئەو موچانەی وەرگیراوە لەلایەن ئەو موچەخۆرانەی كە زیاتر لە موچەیەكیان وەرگرتووە لە پێش 1-7-2020 لێیان وەرناگیرێتەوە.

باسی لەوەشكردووە، تەنها ئەو موچەیە وەردەگرێت كە خۆی هەڵیبژاردووە و هەر بڕە پارەیەكیش پێش ئەو بەروارە لێیان وەرگیرابێت بۆیان دەگەڕێنرێتەوە.

رونیشیكردوەتەوە، بڕی لێوەرگیرانەوەكە لە موچەخۆر لە رێژەی یەك لەسەر پێنجی كۆی موچەكەی (بنەڕەتی و دەرماڵە) زیاتر نەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button