وەزارەتی شارەوانی 132 ملیۆن دیناری بۆ خزمەتگوزاریەکانی سۆران خەرجکرد

لڤین:

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاریدا بە خەرجكردنی 132 ملیۆن دینار بۆ تەواوكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سۆران.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆنكرێتكردنی چەند شوێنێكی تێكچوو لە سنوری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سۆران جێبەجێ دەكرێت و وەزارەتەکەش بڕیاریدا بە خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 132 ملیۆن دینار بۆ تەواوكردنی ئەو پرۆژانە.

بە گوێرەی نووسراوی ژمارە (7947)ی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر ڕێژەی %15ی داهاتی شارەوانییەكان بڕیار درا بە خەرجكردنی گوژمەی (132,039,048) 132 ملیۆن و 39 هەزار و 48 دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكانی نۆژەنكردنەوەی شەقام لە گەڕەكی هەندرێن و نۆژەنكردنەوەی جۆگەی كراوە و كۆنكرێتكردنی شوێنە تێكچووەكانی چەند شەقامێك لە سۆران.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button