ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق چەند بڕیارێکی دەرکرد

لڤین:
بە هۆی رووداوەکەی کەرکوکەوە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدا و چەند بڕیارێکی دەرکرد.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدا و بە گوێرەی راگەیەندراوێكی نووسینگەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پێشهاتە ئەمنییهكانی پارێزگای کەرکوک کراوە گرتنەبەری رێکاری پێویست بۆ رێگرتن لە دووبارەبوونەوەی رووداوی هاوشێوەی هێرشەکەی شەوی شەوی پێشووتر.
کازمی ئاماژەی بەوەشکرد، تواناکانی دوژمن لاوازە، بەڵام خراپ ئیدارەدان و هەندێک جار کەمتەرخەمی لە کارەکانی فەرماندە سەربازییەکان دەبێتە هۆی ئەو جۆرە هێرشانە.
جەختی لە گرنگی گرتنەبەری رێکاری نوێ بۆ رێگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە رووداوانە كردهوه و پێویستی کاراکردنی رۆڵی دەزگا هەواڵگرییهكان و هەنگاوەکانی هەماهەنگی لەنێوان دامەزراوە ئەمنیی و سەربازییهكان دووپاتکتایەوە.
سهرۆك وهزیرانی عێراق فەرمانی پێکهێنانی لێژنەیەکی ناوەندیی بۆ لێکۆڵینەوە لەو رووداوە كردووه، بە هۆی ئەوەی پارێزگای کەرکوک تایبەتمەندی فرە پێکهاتەیی هەیە و کەسانێک هەیە هەوڵی نانەوەی کێشە دەدەن.