تاڵیبان کۆنتڕۆڵکردنی پەنجشیری راگەیاند

لڤین:

وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌  رایگه‌یاند، ویلایه‌تی په‌نجشیر، به‌ ته‌واوه‌تی كه‌وتووه‌ته‌ ژێر كۆنترۆڵی ئەوان دەشڵێت خەڵکی ویلایەتەکە ناچەوسێننەوە.

زه‌بیحوڵڵا موجاهید، وته‌بێژی تاڵیبان له‌ لە راەیەندراوێکدا لە تویتەرەوە دەڵێت: دوایین قه‌ڵای دوژمن گیراوه‌، كه‌ ویلایه‌تی په‌نجشیره‌، ئێستا  به‌ ته‌واوه‌تی له‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌ماره‌تی ئیسلامیی تاڵیبانه‌.

ئەو باسی لەوەشکردووە کە بەشێک لە “یاخیبووان شكستیان هێنا و هه‌ندێكی دیكه‌ رایانكردووه‌” ئەو دڵنیایشیدا بە بە خەڵکی ویلایەتەکە کە نایانچەوسێننەوە.

ئەوەش دوای شەڕێکی سەخت دێت لە نێوان هەردوو بەرەی ئەفغانستان کە بەرەی نەیاری تاڵیبان ئامادەیی خۆشی بۆ گفتوگۆ و دانوستان راگەیاندبوو.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button