ئاسایشی هەولێر لەبارەی کوشتنی کەسێکەوە روونکردنەوە دەدات

لڤین:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند، مه‌فره‌زه‌كانیان له هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی كه‌سێك به‌ناوی (ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ده‌مین ره‌سول) بوون، بەڵام روبەڕویان بووەتەوە و دوو ئاسایشی بریندار کردووە و تۆمەتبارەکەش کوژراوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوی ئاسایشی هەولێر ئەو کەسە دانیشتووی هه‌ولێر بووە به مادده‌ی (406) له دادگا داواكراو بووە، له (23/5/2021) داواكراو ته‌قه‌ی لێكردوون و دوو كارمه‌ند و هاوڵاتییه‌كی ئافره‌ت بریندار بوون و تاوانباره‌كه‌ش رایكردووە.
ئاسایشی هەولێر ئەوەشی وتووە “ئه‌و تاوانباره به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی له هاوڵاتییان ده‌كرد و ببووه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی هاوڵاتییان و پێشتریش هاوڵاتییه‌كی به ناوی (فه‌رهاد جه‌بار محه‌مه‌د)ی كوشتووه و خۆی له شوێنێكی نادیار حه‌شار داوه”.
ڤاسی لەوەشکردووە “ئه‌و تاوانباره 7 فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌یه به مادده‌كانی “تیرۆر، هه‌ڕه‌شه، كوشتن”. دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان توانرا شوێنه‌كه‌ی له گه‌ڕه‌كی مهابادی ناو شاری هه‌ولێر ده‌ستنیشان بكه‌ن و ئه‌مڕۆ تیمه‌كانیان هه‌وڵیاندا ده‌ستگیری بكه‌ن، به‌ڵام جارێكی دیكه تاوانباره‌كه به‌چه‌ك رووبه‌ڕووی هێزه‌كانیان بووه‌وه”.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە ئەو کەسە له روبه‌ڕوبوونه‌وهی ئەمڕۆیدا دوو كارمه‌ندی ئاسایشی بریندار کردووە و تاوانباره‌كه‌ش كوژراوە.