لە رووداوێکی هاتوچۆدا چوارکەس گیانیان لەدەستدا

لڤین:
لە سەر ڕێگای ئاخجەلەر چەمچەماڵ چوار کەس گیانیان لە دەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار دەبێت کە سەرجەمیان سەرنشینی یەک ئۆتۆمبێل بوون.
بە وتەی سامان نادر، بەڕێوبەری سەنتەری خێرای 122 ،ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لەگەڵ ئەو ئۆتۆمبێلەدا پێکیانداداوە و بە هۆیەوە دوو ئافرەت و منداڵ و پیاوێک گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەشی روونکردووەتەوە، سەرەتا سەرجەم قوربانیانی رووداوەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتی چەمچەماڵ کراون دوای ئەنجامدانی پشکنین تەرمەکان ڕەوانەی پزیشکی دادی و بریندارەکەش ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی کراون.