بافڵ تاڵەبانی و سەڵاحەدین بەھادین کۆبوونەوە

ئەمینداری گشتی یەكگرتو لەگەڵ هاوسەرۆكی یەكێتی کۆبونەوە و گفتوگۆی یەكڕیزی لایەنەکان کرا.
راگەیاندنی مەكتەبی ئەمینداری گشتی یەكگرتو بڵاویکردەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی پێشوازیكرد لە باڤڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و شاندێكی یاوەری.
لە دیدارێكدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی هەرێم و عێراق و ناوچەكە كراو جەختیشكرایەوە لەسەر یەكڕیزی و یەك هەڵوێستی سەرجەم لایەنە سیاسیەكان كە پێویستیەكی بنچینەییە.
ھەردوالایەنی کۆبونەوەکە باوەڕیان وابوو کە “گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو جیهان زۆر خێراو لەناكاو ڕودەدەن بۆیە پێویستە كورد بەرچاو ڕوون بێت لەئەگەری گۆڕانكارییەكان لە داهاتودا”.