وەزیری نەوتی عێراق: بەنزین لە کۆگاکانمان ئامادەیە بۆ ئەوەی بینێرین بۆ ھەرێم

لڤین:

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لە کۆگاکانماندا بەنزین ئامادەیە، چاوەڕێی داواکاری حکومەتی هەرێمی کوردستانن بۆ ئەوەی رۆژانە یەک ملیۆن لیتر نەوت رەوانە بکەن.

ئیحسان عەبدولجەبار، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند “ئەگەر ئەمڕۆ داواکارییەکەیان بەدەست بگات، ئەوا سبەینێ بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە دەکەن”.

رۆژی 28-08-2021 وەزارەتی نەوتی عێراق رەزامەندی دەربڕی رۆژانە بڕی هەزار و 80 مەتر سێجا بەنزین بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت و پارێزگای هەڵەبجەش لەگەڵ پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک، سلێمانی پشکی بۆ دیاریکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button