نرخی عومرە کەمکرایەوە

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە رایگەیاند دوای پەیوەندیان لەگەڵ دەاتەی باڵای حەج و عەومرە،نرخی عومرە بۆ ١٠٠٠ دۆلر کەم کراوەتەوە.

شێخ نیاز نقشبندی بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە رایگەیاند، لەچوارچێوەی پلانێکی گونجاوی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بەگرتنە بەری چەند رێکارێک و پەیوەندیان لەگەڵ دەستەی باڵای حەجی عێراقی و کۆمپانیا فرۆکەوانی عێراقی ھەروەھا ھەماھەنگی لەگەڵ کۆمپانیاکانی تایبەت بەگواستنەوەی عومرەکاران لەھەنگاوی یەکەم توانرا نرخی عومرە لەبەشێکی کۆمپانیاکان داشکێندرێ.

ئمژەی بەوەشکرد، کەمکردنەوەکە بەشێوەیەکە لەگەڵ دەست پێکردنەوە ی گەشتەکانی عومرە نرخی ھەر عومرەکارێک نزیکەی ( ١٥٠٠)دۆلاری ئەمەریکی بوو واتە ١٥ وەرەقە بەڵام ئێستادا لەبەشێکی بەرچاوی کۆمپانیاکان نرخی عومرە بۆ (١٠٠٠) دۆلار واتە (دە) وەرەقە کەم کرایەوە.

بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە  وتیشی: بەردەوام دەبین بۆ گرتنە بەری ھەر رێکار و ھاوکاریەک بۆ کۆمپانیاکان بەتایبەتی ئەوانە نرخەکانی عومرە لەبەرژەوەندی ھاوڵاتیان و عومرەکاران دادەبەزێنن، بۆئەمەش پلانی تر لەبەردەستدایە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button