ھەپەگە: تورکیا لە دوو رۆژدا ١٧ جار بۆردومانی کردووە

لڤین:

ھێزەکانی پاراستنی گەل ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورکیا لە ماوەی دوو ڕۆژدا ١٧ جار گازی ژەهراویی بەکارهێناوە.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر هێرشەکانی سوپای  تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە ودەڵێت “ڕۆژی ٤ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٧:٣٠ بۆ ٠٩:١٠ خولەک، ڕۆژی ٥ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٧:٠٠ی بەیانی سوپای داگیرکەری تورک، ١٧ جار بە تەقەمەنیی و گازی ژەهراویی هێرشیان کردەسەر گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ، دوای بۆردوومانەکان، دوژمن هەوڵیدا بەرەو گۆڕەپانەکە بێت، بەڵام بە دەستێوەردانی بەرخۆدێرانی وەرخەلێ، ئەنجامیان وەرنەگرت و کشانەوە، جموجوڵی فڕۆکە سیخوڕییەکان بەسەر هەرێمەکانی بەرخۆداندا بەردەوامە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە ڕۆژی ٤ی ئەم مانگە، کاتژمێر ٠٩:٣٠ بۆ ١٠:٠٠ی پێش نیوەڕۆ، گوندی گوزێ و مەیدانی کافیا لە گارە بە فڕۆکەی جەنگیی بۆردوومان کرا.

باسی ئەوەشی کردووە، ڕۆژی ٤ی ئەم مانگە جارێکی دیکە هێلیکۆپتەر بەسەر مەیدانەکانی مەرڤانۆس، تابوری عەرەبان، گردی سپی، گردی سۆر و گردی سلێمان لە هەرێمی ئاڤاشین سووڕانەوە.

لە لایەکی دیکەوە وەک ھەپەگە رایگەیاندووە، ڕۆژی ٤ی ئەم مانگە، کاتژمێر ٠٩:٣٠٠ بەیانی بۆ ٠٧:٣٠ی ئێوارە لە هەرێمی زاپ، مەیدانی چەمچۆ و گوندی ڕەنجبەراخ لە بنکەکانی سەر سنوورەوە بە هاوەن تۆپباران کران.

ئەوەشی وتووە ئێوارەی ڕۆژی ٤ی ئەم مانگە،ر داوێنی هەرێمی مەتینا گردی زەندورا و شارەدێی کانی ماسی لە شارۆچکەی ئامێدی، دەوروبەری گوندی هرور لە بنکە،کانی سەر سنوورەوە  بە هاوەن تۆپباران کران.

لە بارەی ئاماری ڕۆژی ٥ی ئەم مانگە دەڵێت کاتژمێر ٠٨:٢٠ خولەکی بەیانی، فڕۆکە جەنگییەکان چیای ڕەش لە هەرێمی زاپ، بۆردوومان کرا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button