یەکێتی ئەوروپا پێنج مەرجی بۆ تاڵیبان داناوە

لڤین:

یەکێتی ئەوروپا پێنج مەرج بۆ دانپێدانان بە بزووتنەوەی تاڵیبان دیاری دەکات.

 یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند پێنج مەرجیان ھەیە بۆ ئەوەی دان بنێن بە بزووتنەوەی تاڵیباندا کە مەرجی یەکەمیان ئەوەیە  خاکی ئەفغانستان نەبێتە سەرچاوەیەک بۆ دروستکردن و ناردنی تیرۆریستان بۆ وڵاتان، مەرجی دووەمیش  رێز لە مافی مرۆڤ و ژنان و سەروەری یاسا و ئازادی رۆژنامەگەری بگیرێت.
یەکێتیەکە راشیگەیاندووە مەرجی سێیەم پێکھێنانی حکومەتێکی راگوزەرییە، مەرجەکانی دیکەش رێگە بدرێت بە گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی بۆ ئەوانەی پێویستیان پێیە،  تاڵیبان سەبارەت بە چوونە دەرەوەی بیانییەکان و ئەو ھاووڵاتییە ئەفغانییانەی مەترسییان لەسەرە رێیان پێ بدرێت بچنە دەرەوە لە وڵاتەکە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button