حکومەتی عێراقی ماتەمینی گشتی راگەیاند

لڤین:

بۆ کۆچی دوایی محەمەد سەعید حەکیم، یەکێک لە مەرجەعەکانی شیعە، حکومەتی عێراق ماتەمینی گشتی راگەیاند و لە شارەکانی نەجەف و کەربەلاش مەراستیمی تایبەت ئەنجام دەدرێت.

دوێنێ 3ی ئەیلول، محەمەد سەعید حەکیم، یەکێک لە مەرجەعيکانی شیعەکان لە عێراق بەهۆی جەڵتەی دڵەوە، لە تەمەنی 85 ساڵی کۆچی دوایی کرد، بڕیارە ئەمڕۆ لە کەربەلا و سبەینێ لە نەجەف، رێوڕەسمی ماڵئاوایی ئەنجام بدررێت.

هەر بەو هۆیەوە حکومەتی عێراقی بڕیاریداوە ئەمڕۆ بکاتە ماتەمینی گشتی لە وڵات و لە نەجەفیش سێ رۆژ ماتەمینی گشتی دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button