وەزارەتی تەندروستی لەبارەی گۆڕاوی کۆرۆنا ھۆشداری دەدات

لڤین:

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھحشداری ئەدات بە ھاوڵاتیان بۆ بەردەوامبوون لەسەر خۆ پارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و دەڵێت: هەستێك لەلایەن هەندێک لە هاونیشتیمانیان وا دروستبووە گوایە نەخۆشی كۆرۆنا نەماوە و مەترسی ئەم ڤایرۆسە نەماوە بۆ سەر گیانی هاووڵاتیان.

وەزارەتەکە روونیکردووەتەوە چەند هۆكارێك ھەیە بۆ ئەوەی بەشێک لە ھاوڵاتیان وا بزانن کە کۆرۆنا نەماوە کە “گرنگترینیان هێنانەوەی پاساوی ئەوەیە گوایە كۆمەڵگا بەرگری بەکۆمەڵ و بەگشتی دروستبووە دژی ئەم ڤایرۆسە بێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەكی زانستی پشتڕاستی بكاتەوە ئەمە جیا لەوەی خەڵكانێك هەر لەسەرەتاوە باوەڕیان بەبوونی ڤایرۆسەكە نەبووە بەمەش نەوەستان بەڵكو هەست و سۆزی خەڵكیان ڕادەكێشا و بابەتی تریان دەبەستاوە بە پرسی كۆڕونا و دژی رێکارە خۆپارێزیەکن بوون”.

وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەدات لە ئەگەری دووبارە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بەشێوەیەكی خێراتر و مەترسیدارتر بەتایبەتی پاش بڵاوبوونەوەی زنجیرەی نوێی گۆڕاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە ئێستا زۆربەی وڵاتانی جیهان پێوەی دەناڵێنن.

هەر بۆیە داوای لەهاووڵاتیان کردووە: پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەكان و ڕێكارەكانی خۆپارێزی بن بۆ ئەوەی بەكەمترین زیان و بە هاوكاری هەموولایەك ئەم دۆخە تێپەڕێنین بە سەلامەتی.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button