ئاڵوگۆڕ لە پۆستی بەڕێوەبەری دەروازەی باشماخ كرا

لڤین:

ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ، به‌بڕیاری قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌رزی باشماخ ئاڵوگۆر كرا و له‌ شوێنی لیوا مه‌ریوان كه‌مال، محه‌مه‌د تاهیر له‌و پۆسته‌ ده‌ستبه‌كاربو.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ، کە ئەمڕۆ ( هەینی ٣ی ئەیلولی ٢٠٢١ ) بڵاویکردوەتەوە، ئاشکرای کردوە،”  به‌ئاماده‌بونی ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕیوبه‌ری گشتی گومرگی هه‌رێم، زانا ڕه‌حمان قایمقامی قه‌زای پێنجوێن، ئاڵوگۆڕی پۆستی به‌ڕێوبه‌ری مه‌رزی باشماخ كراو محه‌مه‌د تاهیر له‌بری لیوا مه‌ریوان كه‌مال له‌و پۆسته‌ ده‌ستبه‌كار بو”.

جێگەی ئاماژە پێدانە، له‌لێدوانێكی بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن، محه‌مه‌د تاهیر به‌رپرسی نوێی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ،سوپاسی لیوا مه‌ریوانی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌كاره‌كانی داهاتوی بۆ خواست و رایگه‌یاند، هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و قۆرخكارییه‌ی له‌ڕابردودا له‌مه‌رزه‌كانه‌وه‌ هه‌بوه‌ نه‌هێڵن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button