پەروەردەی هەولێرجلو بەرگی قوتابیانی دیاریکرد

لڤین: 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ى ناوه‌ندیی هه‌ولێر، بڕیارێكى له‌باره‌ى یه‌كپۆشیی جلوبه‌رگى قوتابییان بۆ ساڵى خوێندنى 2021 – 2022 ده‌ركرد و شێوازی جل و بەرگی دیاریکرد.

بەپێی نووسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ى ناوه‌ندیی هه‌ولێر، كە ئاراستەی سەرجەم باخچەی ساوایان، قوتابخانه‌ بنەڕەتی و ئامادەییەكان كراوە، ئاماژە بەوە كراوە: “بۆ ساڵی خوێندنی 2021 – 2022 ئاگادارتان دەكەینەوە، پابەند بن بە پەیڕەوكردنی یەكپۆشیی جلوبەرگی قوتابییان لە قوتابخانە حكوومییەكان بۆ گشت قۆناغەكانی خوێندن.

باس له‌وه‌ كراوه‌، دایكان و باوكان سەرپشك و ئازادن لە دابینكردنی جلوبەرگ بۆ ڕۆڵەكانیان و بەهیچ شێوەیەك ڕێگە نادرێت بە بەرێوەبەری قوتابخانەكان دەست بخاتە كڕینی جلوبەرگی قوتابییان، یاخود ڕێككەوتن لەگەڵ كۆمپانیا و پۆشاكفرۆشەكان و هیچ (لۆگۆیەك) و ناونیشانێك قبووڵ ناكرێت لەسەر جلوبه‌رگ هەبێت.

لیستی یەكپۆشی قوتابییان

1- جلوبەرگی باخچەی منداڵان

كچ: كراس (پەمەیی) لەگەڵ تەنوورە یان پانتۆڵی (ڕەساسی)

كوڕ: كراسی (شین) لەگەڵ پانتۆڵی (ڕەساسی)

 

2- جلوبەرگی قۆناغی 1 تا 6ى بنەڕەتی

كچ: كراس (سپی) لەگەڵ تەنوورە یان پانتۆڵی (ڕەساسی)

كوڕ: پانتۆڵی (ڕەساسی) لەگەڵ كراسی (سپی)

 

3- جلوبەرگی قۆناغی 7، 8 و 9ى بنەڕەتی

كچ: كراس (سپی) لەگەڵ تەنوورە یان پانتۆڵی (نیلی)

كوڕ: پانتۆڵی (نیلی) لەگەڵ كراسی (سپی)

 

٤- جلوبەرگی قۆناغی 10، 11 و 12ى ئامادەیی (زانستی – وێژەیی – پیشەیی – ئیسلامی)

كچ: كراس (پەمەیی) لەگەڵ تەنوورە یان پانتۆڵی (ڕەش)

كوڕ: پانتۆڵی (ڕەش) لەگەڵ كراسی (سپی

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button