لە سلێمانی 83٪ی کارتی دەنگدان دراوەتەوە بە هاوڵاتیان

لڤین:
بەڕێوەبەری گشتی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، له‌سنوری پارێزگاکە ڕێژه‌ی 83%ی کارته‌کانمان دابه‌شکردووه به‌سه‌ر ده‌نگده‌ران، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌کی باشه.
ئامانج عەزیز بەدەنگی ئەمریکای راگەیاند “له‌سنوری پارێزگای سلێمانی ڕێژه‌ی 83% ی کارته‌کانمان دابه‌شکردووه به‌سه‌ر ده‌نگده‌ران، بەگشتیش لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق ئه‌گه‌ر ڕێژه‌یه‌کی مامناوه‌ند وه‌ربگرین ڕێژه‌ی 75% بۆ 80% کارته‌کان دابه‌شکراونه‌ته‌وه”.
باسی لەوەشکرد “له‌ڕاستیدا ئێمه وەک کۆمسیۆن پلانی خۆمانمان هه‌یه بۆ وشیارکردنه‌وه‌ی ده‌نگده‌ران، وه پلانه‌کانمان له‌ڕابردوودا ده‌ستیپێکردووه تائێستاش هه‌ر به‌رده‌وامین، ده‌نگده‌ران هۆشیارده‌که‌ینه‌وه که ئه‌و مافه‌ی هه‌یه که مافی ده‌نگدانه به‌رجه‌سته‌ی بکه‌ن هه‌تا ئه‌و پاڵێوراوه‌ی ویست و خواستی ئه‌وان دێنێته دی ده‌نگی پێبده‌ن”.
ئەو وتیشی: به‌پێی ئه‌و ئاماژانه‌ی ئێمه له‌به‌رده‌ستماندایه ئه‌م ڕێژه‌یه له ده‌نگده‌ران کارتیان وه‌رگرتۆته‌وه ئه‌مه ئاماژه‌یه‌کی باشه بۆئه‌وه‌ی که ڕێژه‌یه‌کی باش له ده‌نگده‌ران سه‌ردانی بنکه‌کانی ده‌نگدان بکه‌ن له‌ڕۆژی ده‌نگداندا.
بەڕێوەبەری گشتی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وتیشی: تائێستا له سلێمانی هیچ حاڵه‌تێکی فرۆشتنەوەی کارتی دەنگدان تۆمارنه‌کراوه یاخود هیچ سکاڵایه‌ک تۆمار نه‌کراوه له‌و ڕووه‌ی که بڵێن فڵانه که‌س کارته‌که‌ی فرۆشتووه یان نرخی کارت گه‌یشتۆته ئه‌وه‌نده، ئه‌وه‌ی ده‌بیسترێت ته‌نها له ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه‌یه.