پارێزگاری هەولێر دەستپێکردنی 23 پڕۆژەی خزمەتگوزاری راگەیاند

لڤین:

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لەسەر بودجەی 15%ی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر 23 پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ ژمارەیەک گەڕەک دەخرێتە واری جێبەجێکردنەوە.

ئومێد خۆشناو، بڵاویکردەوە، پڕۆژەکان لە سنوری هەر شەش بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەكرێن و ئاستی خزمەتگوزاری لە هەولێر بەرز دەكاتەوە.

پڕۆژەکان:

  1. دروستکردنی دوو شەقام لەگەڕەکی بەختیاری پشت وەزارەتی داد

    2. بیهارتۆنکردنی بەشێک لە شۆستەی قوتابخانەی لەیلا زانا لە گەڕەکی کوێستان

    3. داخستنی دوو شوێنی سوڕانەوە لە شەقامی 60 مەتری نزیک مزگەوتی سپی

    4. دروستکردنی شەقامێک لە گەڕەکی برایەتی بەرامبەر گرتوخانەی نەوجەوانان

    5. دروستکردنی دوو شەقام و تەواوکردنی شەقامێکی 30 مەتری لە نزیک مزگەوتی حاجی حوسێن قادر بەگ لە گەڕەکی هەولێری نوێ کەرتی 250

    6. دروستکردنی شەقامێکی 20 مەتری نزیک مزگەوتی دکتۆر نەریمان لە گەڕەکی هەولێری نوێ کەرتی 250

    7. دروستکردنی دوو شەقام لە گەڕەکی سێبەردان نزیک قوتابخانەی سێبەردان

    8. قیڕتاوکردنی شەقامێک لەگەڵ دروستکردنی دوو قەسیس لەگەڕەکی موفتی.

    9. فەتح کردن و چاککردنەوەی شەقامێک بەپانی 3 مەتر لەگەڕەکی ئیسکان.

    10. دروستکردنی شەقامێک لەگەڕەکی پێنجی حەسارۆک.

    11. قیڕتاوکردنی شەقامێک لەگەڕەکی فەرمانبەران.

    12. قیڕتاوکردنی کۆڵانێک لە گەڕەکی هاوکاری، دروستکردنی 3 قەسیس لە هەمان گەڕەک و دوو قەسیس لە گەڕەکی کارێزان داخستنی سەرە کۆڵانێک لە شەقامی 40 مەتری.

    13. قیڕتاوکردنی شەقامێکی 20 مەتری لە گەڕەکی فەرمانبەران.

    14. تەواوکردنی شەقامێکی 20 مەتری لە گەڕەکی سەرکەوتن.

    15. قیڕتاوکردنی شەقامێک لە گەڕەکی 121 ی گوڵان.

    16. قیڕتاوکردنی شەقامێک لە گەڕەکی ڕۆشەنبیری.

    17. ئامادەکردن و قیڕتاوکردنی دوو شەقامی 20 مەتری لە گەڕەکی ڕۆشەنبیری.
    18. قیڕتاوکردنی شەقامێک لە گەڕەکی ڕاستی.

    19. کۆنکرێتکردنی کۆڵانی ژمارە 55 لە گەڕەکی ڕزگاری دوو.

    20. کۆنکرێتکردنی کۆڵانێک لە گەڕەکی کوردستان.

    21. کۆنکرێتکردنی کۆڵانێک لە گەڕەکی نەورۆز.

    22. کۆنکرێتکردنی کۆڵانێک لە گەڕەکی کوردستان پشت قوتابخانەی بێخاڵ.

    23. ڕاخستنی چینی ستاپلایزەر بۆ کۆڵانێک لە گەڕەکی شادی .

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button