لڤین:
لە کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پڕکردنەوەی شوێنی سێ ئەندامی دەست لەکارکێشاوەی خانەی راپەڕاندن، سێ ئەندامی نوێ بۆ خانەی راپەڕاندن لەڕێگەی دەنگدانەوە هەڵبژێردران.
جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان، ئەمڕۆ بۆ پڕکردنەوەی شوێنی سێ ئەندامی دەست لەکارکێشاوەی خانەی راپەڕاندن و هەڵبژاردنی سێ ئەندامی نوێ کۆبوەوە.
لە کۆبونەوەکەدا بە چاودێری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و بە سەرپەرشتی ژووری هەڵبژاردنی بزوتنەوەکە پڕۆسەی دەنگدان لەلایەن ئەندامانی جڤاتی نیتشیمانییەوە بۆ پڕکردنەوەى شوێنی سێ ئەندامی دەست لەکارکێشاوەی خانەی راپەڕاندن بۆ هەر سێ پۆستی (سکرتێری جڤاتی نیشتمانی، سکرتێری کاروباری فراکسیۆنەکان و سکرتێری کاروباری باژێڕەکان) دەستیپێکرد کە بۆ هەریەکە لەپۆستەکان دوو کەس خۆیان کاندید کردبوو.
بەپێى ئەنجامى دەنگدانەکە، شێخ کامیل قادر بەدەنگی (40) ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی وەک سکرتێری نوێى جڤاتی نیشتیمانی، هەڵبژێردرا، هاوکات ئاسۆ ڕەحیم بەدەنگی (34) ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بەسکرتێری باژێرەکان و سەفین مەلا قەرە بە دەنگى (44) ئەندامى جڤاتى نیشتیمانى وەک سکرتێری کاروباری فراکسیۆنەکان هەڵبژێردران.