لاھور شێخ جەنگی:
وڵاته‌كه‌مان له هه‌موو كات زیاتر پێویستی به حه‌كیمی عێراقه

لڤین:
لاھور شێخ جەنگی، لەیادی هەژدەیەمین ساڵ تێپەڕبوون به‌سه‌ر تیرۆر كردنی ئایه‌توڵڵا محه‌مه‌د باقر ئه‌لحه‌كیم ڕایدەگەیەنێت، کە لە ئێستادا وڵاته‌كه‌مان له هه‌موو كات زیاتر پێویستی به “حه‌كیمی عێراقه” له ساڕێژكردنی برینه‌كانیدا.
لاھور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بۆیادی هەژدەیەمین ساڵ تێپەڕبوون به‌سه‌ر تیرۆر كردنی باوکی، پەیامێکی ئاراستەی سەید عەمار ئەلحەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتیمانیی کرد.
لە بەشێکی پەیامەکەدا هاتووە: “له‌م ساڵیاده و له‌كاتێكدا یادی ئایه‌تولڵای عوزما سه‌یدی شه‌هید محه‌مه‌د باقر ئه‌لحه‌كیم به‌رز راده‌گرین، وڵاته‌كه‌مان له هه‌موو كات زیاتر پێویستی به “حه‌كیمی عێراقه” له سارێژكردنی برینه‌كانی دا”.
لاھور شێخ جەنگی، هەروەها دەڵێت: هه‌ژده ساڵ تێده‌په‌ڕێ به‌سه‌ر تیرۆر و شه‌هید كردنی ئایه‌تولڵا محه‌مه‌د باقر ئه‌لحه‌كیم، به‌ڵام رۆژ له دوای رۆژ پێگه‌ی ئه‌م پیاوه باڵابه‌رزه‌ی مێژوو و خاڵیبوونی جێگه‌كه‌ی، له كایه‌ی ئاینی و سیاسی و نیشتمانیی وڵاته‌كه‌دا به‌رجه‌سته‌تر ده‌بێ. بێ دوودڵی، ئه‌گه‌ر ئه‌م هاوڕێیه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال له ژیاندا بمایه، عێراق ئاینده‌یه‌كی جیاوازتر و شایسته‌تری ده‌بوو.
ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات کە “ئێمه له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، میراتگری ئه‌و په‌یوه‌ندییه قووڵ و دۆستانه‌یه‌ی نێوان هه‌ڤاڵ مام جه‌لال و ئایه‌تولڵا ئه‌لحه‌كیمین، كه بناغه‌كه‌ی، هیوای داڕشتنی ئاینده‌یه‌كی گه‌شتره بۆ عێراق و گه‌له‌كانمان”.
هاوسەرۆکی یەکێتی لە پەیامەکەیدا داواشدەکات، “هاوخه‌باته‌كانی “حه‌كیمی عێراق”، له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێستای وڵاته‌كه، له رێبازه‌كه‌ی ئایه‌تولڵای شه‌هید لانه‌ده‌ن، هانیان ده‌ده‌ین سازان و پێكه‌وه ژیان، بۆ كاری سیاسی و حوكمڕانی له عێراقدا به‌هه‌ند وه‌ربگرن و داوایان لێ ده‌كه‌ین مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستان، كه بنه‌مای به‌هێزبوونی گیانی پێكه‌وه ژیان و سه‌قامگیری و گه‌شه‌ی زیاتری وڵاته‌كه‌یه، بپارێزن”.
ئەمە دەقی پەیامەکەیە:
بەناوی پەروەردگاری بەخشندە و میهرەبان
برای بەڕێز سەماحەتی سەید عەمار ئەلحەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتیمانیی.
له‌م ساڵیاده و له‌كاتێكدا یادی ئایه‌تولڵای عوزما سه‌یدی شه‌هید محه‌مه‌د باقر ئه‌لحه‌كیم به‌رز راده‌گرین، وڵاته‌كه‌مان له هه‌موو كات زیاتر پێویستی به “حه‌كیمی عێراقه” له سارێژكردنی برینه‌كانی دا.
هه‌ژده ساڵ تێده‌په‌ڕێ به‌سه‌ر تیرۆر و شه‌هید كردنی ئایه‌تولڵا محه‌مه‌د باقر ئه‌لحه‌كیم، به‌ڵام رۆژ له دوای رۆژ پێگه‌ی ئه‌م پیاوه باڵابه‌رزه‌ی مێژوو و خاڵیبوونی جێگه‌كه‌ی، له كایه‌ی ئاینی و سیاسی و نیشتمانیی وڵاته‌كه‌دا به‌رجه‌سته‌تر ده‌بێ. بێ دوودڵی، ئه‌گه‌ر ئه‌م هاوڕێیه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال له ژیاندا بمایه، عێراق ئاینده‌یه‌كی جیاوازتر و شایسته‌تری ده‌بوو. له خۆڕا نییه كه دوژمنانی عێراقی نوێ، به ده‌ستبردن بۆ خوێنی شه‌هیدی میحراب، به یه‌كجار په‌لاماری یه‌كڕیزی و ئاشته‌وایی و سه‌ربه‌خۆیی نیشتمانی‌یان دا و، پرۆژه‌ی بنیادنانه‌وه‌ی عێراقیان خه‌ڵتانی خوێن كرد.
دوای پرۆسه‌ی رزگاریی عێراق، كه به تێكۆشانی ده‌یان ساڵه‌ی جووڵانه‌وه رزگاریخوازه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی و پشتیوانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هاته‌دی، ئایه‌تولڵای شه‌هید، وه‌ك یه‌كێك له‌و سه‌ركرده باڵا نیشتمانییانه، ده‌ویست داهاتووی عێراق بینا بكات. عێراقێكی ده‌ویست كه دوای رژێمێكی تاكڕه‌وی داپڵۆسێنه‌ر، جێگه‌ی كورد و عه‌ره‌ب و توركمان، كه‌مینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و تایه‌فی، سوننه و شیعه‌ی تیا ببێته‌وه. ده‌یویست نیشتمان بۆ هه‌مووان بێت و، ته‌وافوق و پێكه‌وه ژیان و بنیادنان، ده‌نگی خه‌ڵك و هه‌ڵبژاردن، ئاشتی و ئازادی و سه‌قامگیری به‌دیبێنێت. ئێمه له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، میراتگری ئه‌و په‌یوه‌ندییه قووڵ و دۆستانه‌یه‌ی نێوان هه‌ڤاڵ مام جه‌لال و ئایه‌تولڵا ئه‌لحه‌كیمین، كه بناغه‌كه‌ی، هیوای داڕشتنی ئاینده‌یه‌كی گه‌شتره بۆ عێراق و گه‌له‌كانمان.
لێره‌وه، به د‌رك كردن به هه‌ستیاریی رۆژگاریی ئه‌مڕۆی عێراق و ئه‌و ئاڵنگارییه ئه‌منی و ئابوری و سیاسییه‌ی هه‌ڕه‌شه له گه‌له‌كانی و به‌تایبه‌ت گه‌لی كوردستان ده‌كات، پابه‌ندبوونی خۆمان به بنه‌ما ره‌سه‌نه‌كانی شه‌راكه‌تی نیشتمانی دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و، له‌به‌رامبه‌ریشدا خوازیارین دڵسۆزان و هاوخه‌باته‌كانی “حه‌كیمی عێراق”، له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێستای وڵاته‌كه، له رێبازه‌كه‌ی ئایه‌تولڵای شه‌هید لانه‌ده‌ن، هانیان ده‌ده‌ین سازان و پێكه‌وه ژیان، بۆ كاری سیاسی و حوكمڕانی له عێراقدا به‌هه‌ند وه‌ربگرن و داوایان لێ ده‌كه‌ین مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستان، كه بنه‌مای به‌هێزبوونی گیانی پێكه‌وه ژیان و سه‌قامگیری و گه‌شه‌ی زیاتری وڵاته‌كه‌یه، بپارێزن. دڵنیابن گه‌له‌كه‌مان و یه‌كێتییه‌كه‌مان، كه قوربانیی زۆر گه‌وره‌یان داوه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رژێمی دیكتاتۆر و تیرۆریزم و بنیادنانی عێراقی نوێ، هه‌میشه قوربانیدانه‌كانی ئایه‌تولڵا ئه‌لحه‌كیم و، بیروباوه‌ڕه‌كانی بۆ پێكه‌وه ژیان و شه‌راكه‌تی نیشتمانیی و به‌شداریی راسته‌قینه، به به‌رزی راده‌گرین.
نه‌مریی هه‌میشه‌یی بۆ شه‌هیدی میحراب و تێكڕای شه‌هیدانی ئالی حه‌كیم.
لاھور شێخ جەنگی
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21