پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سێ ئەندامی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان دەستیپێکرد

لڤین:

کۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردن و پڕکردنەوەی شوێنی سێ ئەندامی دەست لەکارکێشاوەی خانەی راپەڕاندن دەستیپێکرد.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی گۆڕان، پڕۆسەکە لەژێر چاودێری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و بە سەرپەرشتی ژووری هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت و ئێستا پڕۆسەی دەنگدان لەلایەن ئەندامانی جڤاتی نیتشیمانییەوە دەستیپێکردوە.

پێشتر جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاریدا شوێنی سێ ئەندامی دەست لەکارکێشاوەی خانەی راپەڕاندن هەریەک لە جەلال جەوهەر، شەماڵ عەبدولوەفا وعەدنان عوسمان، کە هەر سێ پۆستی (سکرتێری جڤاتی نیشتمانی، سکرتێری کاروباری فراکسیۆنەکان و سکرتێری کاروباری باژێڕەکان)یان لابوو پڕبکاتەوە.

لەئێستادا شەش کەسی گۆڕان خۆیان بۆ ئەو سێ پۆستە کاندید کردووە و بۆ هەریەکە لەپۆستەکان دوو کەس خۆی کاندید کردووە کە کاندیدێکیان ژنە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button