بەڕێوەبەری کاروباری شارستانی سلێمانی
ئەو منداڵانەی لە ئەنجامی دەستدرێژی چەکدارانی داعش لە دایکبوون بە باوک نادیار تۆمار دەکرێن

لڤین:
بەڕێوەبەری کاروباری شارستانی سلێمانی، لە بارەی رێگا یاساییەکانی وەرگرتنی ناسنامەی ئەو منداڵانە کە لە ئەنجامی دەستدرێژی چەکدارانی داعش روونکردنەوە دەدات و دەڵێت دەتواندرێت بە باوک نادیار تۆمار بکرێن.
عەقیدی مافپەروەر فازڵ فائق عەلی، لە دیدارێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا روونکردنەوە لەسەر چۆنیەتی دەرهێنانی ناسنامە بۆ منداڵانی باوک نادیار دەدات و دەڵێت: به‌ش به‌حاڵی خۆم هیچ حاڵه‌تێکی وام نه‌بینیوه، پێم سه‌یره ده‌ڵێن حاڵه‌تێکی واهه‌یه که (350) مناڵ بێ ناسنامه بێت، ئه‌گه‌ر له‌سنوری ئێمه بێت و بێته لای ئێمه ئیجرائاتی یاسایی بۆ ده‌که‌ین و ناسنامه‌ی ده‌ده‌ینێ، له سنوری پارێزگای سلێمانی که 35 فه‌رمانگه زیاتره ئێستا هیچ حاڵه‌تێکی وامان نییه، ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادارم هیچ شتێکی وا باس نه‌کراوه.
ئەو باسی لەوەشکرد “ئه‌و که‌مپینانه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه ڕه‌نگه ئه‌وان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ناوخۆیان کردبێت بۆ ئه‌و حاڵه‌تانه و ئه‌وان ده‌یانه‌وێت یاساکه هه‌مواربکه‌نه‌وه پێموایه ده‌بێت بیر له هه‌موارکردنه‌وه‌که‌ی بکرێته‌وه ئایا کاریگه‌ری سلبی لێده‌که‌وێته‌وه یان نا”
ئەوەش دوای ئەوەهات کە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو کەمپینێک بۆ دەرهێنانی ناسنامە بۆ ئەو منداڵآنەی کە لە ئەنجامی دەستدرێژی جەکدارانی داعش بۆ سەر ژنان لە دایک بوون راگەیەندراوە و داوا دەکەن ناسنامەی ئەو منداڵآنە بخرێتە سەر دایکیان.
بەڕێوەبەری کاروباری شارستانی سلێمانی، وتیشی” تائێستا حاڵه‌تی وا ڕووینه‌داوه پێموانییه هیچ گرفتێک ببینم ئه‌گه‌ر به‌ناوی دایکیشه‌وه بانگ بکرێت، ئێستا له کۆمه‌ڵگه‌دا هه‌مانه به‌ناوی دایکه‌وه بانگده‌کرێت به‌ئاسایی، به‌ڵام له تۆماردا هه‌ر به‌ناوی باوکه‌وه‌یه.”
فازڵ فائق دەشڵێت “له سیسته‌می کاروباری مه‌ده‌نی ژماره (32) ی ساڵی 1974 شه‌ش مادده‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه داوه له‌مادده‌ی(14-15-16-17-18-19-20) هه‌موو حاڵه‌ته‌کانی شیکردۆته‌وه (لقيط) له‌گه‌ڵ (مجهول نسب) ده‌مه‌وێت ئه‌و به‌ڕێزانه تێبگه‌یه‌نم که که‌مپینه‌که‌یان ڕاگه‌یاندووه (لقيط) مه‌رج نییه به‌کوردی ئه‌و وشه ناشیرینه‌ی (زۆڵ) ی بۆ به‌کارهاتووه ده‌توانرێت ئه‌و وشه‌یه لاببرێت و هه‌مواربکرێته‌وه به‌ڵام (لقيط) ده‌ڵێت بۆ مناڵێکه له‌هه‌ر شه‌ڕێکدا بێت بۆنموونه له کیمیابارانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه و له ئه‌نفاله‌کان حاڵه‌تی واهه‌یه مناڵێک ده‌دۆزرێته‌وه و باوک و دایکی نادیاره خۆ ئه‌مانه مناڵی ناشه‌رعی نیین به‌ڵام باوکیان نادیاره، یاسای کارتی نیشتیمانی ژماره (3) ی ساڵی 2016 ئه‌ویش هه‌ر له مادده‌ی (20) دا ڕێک چاره‌سه‌ری بۆ دۆزیوه‌ته‌وه به‌ڵام به‌چه‌ند بڕگه‌یه‌ک له دادگای نەوجەوانان (أحداث) هه‌ڵده‌ستێت به‌وه‌ی که (ولاده)بۆ ئه‌م مناڵه ده‌کاته‌وه و ده‌ینێرێت بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و دواتر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌م به‌ڵگانه ده‌نێرێت بۆ ئێمه و ئێمه‌ش تۆماری ده‌که‌ین و ناسنامه‌ی ده‌ده‌ینێ.”
رێکخەرانی کەمپینەکە ئاماژە بەوە دەکەن ئەو منداڵە ئێزدیانەی لە ئەنجامی دەستدرێژی چەکدارانی داعش لەدایک بوون ئێستا خێزانە ئێزدییەکان نایانگرنە خۆیان و دایکەکانیش ناتوانن دەستبەردار منداڵەکانیان ببن، هاوکات باوکیشیان نادیارە نازاندرێت باوکی ئەو منداڵێ کێیە و لە کوێیە؟.
بەڕێوەبەری کاروباری شارستانی سلێمانی، ئاماژە بەوە دەکات دەستەواژەی (لقيط) “ده‌سته‌واژه‌یه‌کی جوان نییه و مناڵه‌که‌ش تاوانی نییه، یا خۆ ئەگەر لەحاڵەتێکدا ڕه‌نگه دایکه‌که که‌وتبێته هه‌ڵه‌وه به‌ڵام مناڵه‌که تاوانی نییه ده‌توانرێت ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه بگۆڕدرێت، له یه‌کێک له بڕگه‌کانی سیسته‌می کاروباری شارستانی ده‌ڵێت نابێت له سجل-تۆماردا بنوسرێت (لقيط) بۆئه‌وه‌ی کاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر مناڵه‌که دروست نه‌کات واته نابێت بنوسرێت مناڵه‌که به‌م حاڵه‌ته تۆمار کراوه.”
ئەو هەموارکردنەوە یاساکە بە پێدانی ناسنامە لەسەر ناوی دایک بە هۆکاری سەرهەڵدانی کێشەیەکی نوێ دەزانێت و دەڵێت ” یاسا که هه‌موارده‌کرێته‌وه ده‌بێت ئیجابیات و سلبیاتی و کاریگه‌ریه‌کانی لێک بدرێته‌وه، ئه‌م که‌مپینه‌ش که کراوه ده‌بێت کاریگه‌ریه‌که‌ی لێک بدرێته‌وه، بۆنموونه ناونانی مناڵ ئازاده دراوه به دایک و باوک واته هه‌ردووکیان ئازادن دایک ناوی ده‌نێت یان باوک ناوی ده‌نێت به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌م ناونانه بۆ نمونە چه‌ند کێشه‌ی ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه ڕوویداوه له‌سه‌رئه‌وه‌ی باوک و دایک ڕێکناکه‌ون له‌سه‌رناوێک بۆ مناڵه‌که‌یان”.
لە بارەی چۆنیەتی پێدانی ناسنامە بە منداڵانی قوربانی دەستی داعش ئەو خانمانەی دەستدرێژی کراوەتە سەریان وتی” ئێمه به‌پێی مادده‌ی (20) له‌یاسای کارتی نیشتیمانی ژماره (3) ی ساڵی 2016 له‌گه‌ڵ سیسته‌می باری شارستانی کاری بۆ ده‌که‌ین ده‌توانین ناوی بنێین باوک نادیار واته (اب مجهول) ی پێی ده‌ڵێن له عه‌ره‌بیدا، ئاساییه باوک نەزانراو هه‌یه شتێکه داده‌نرێت هه‌تا ئه‌وکاته‌ی باوکه‌که زانراو ده‌بێت له‌وانه‌یه هه‌تا ته‌مه‌نیشی ته‌واو ده‌بێت باوکه‌که زانراو نه‌بێت به‌ڵام ناوی ده‌نێین (باوک نەزانراو) چونکه با ئه‌م مناڵه ناشەرعیش بێت که گه‌وره بێت هه‌ر ده‌پرسێت باوکم له‌کوێیه ڕێگه له‌مه ناگیرێت ئه‌مه هه‌ست و نه‌ستی که‌سه‌که خۆیه‌تی ئه‌مه له‌ناخی مرۆڤدایه و یاسا نییه بوترێت ئه‌م مناڵه که گه‌وره‌ش بوو به‌دوای باوکی‌دا نه‌گه‌ڕێت بۆیه ئه‌مه ناوده‌نرێت (اب مجهول- باوک نەزانراو) مه‌رج نییه ناوبنرێت (لقيط) ناوی باوکی مناڵه‌که له دادگای (أحداث) به‌ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ دایکه‌که ناوی سیانی بۆ داده‌نێن له‌وانه‌یه ناوه سیانیه‌که‌ش ڕاست نه‌بێت.”