سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک باری لە ناکاوی ڕاگەیاند

لڤین:

سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک بەهۆی زریانی ئیدا و ئەوەی پێی دەوترێت “ڕووداوێکی مێژوویی کەش و هەوا”، کەبووەتە هۆی لافاو باری لە ناکاوی راگەیاند.

بیڵ دی بلاسیۆ، سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک باری لە ناکاوی راگەیاند بە هۆی ئەو دۆخە سروشتییەی بەسەر ناوچەکەیاندا هاتووە.

سی ئێن ئێن بڵاوی کردەوە کە نزیکەی هەموو هێڵەکانی میترۆ لە شاری نیو یۆرک لە درەنگانی ڕۆژی چوارشەممە ڕاگیراون، چونکە پاشماوەی زریانی ئەیدا بووە هۆی بارانی زۆر لە ناوچەکە.

زریانەکە وڵاتانی دراوسێی ئەمریکاشی گرتوەتەوە وەک کوبا کە خێراییەکەی نزیکەی 225 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا و یەکێکە لە بەهێزترین باهۆزەکان لە مێژوی تۆمارکراوی ئەمریکا.

هاوکات هەر بەو هۆیەوە بە مەبەستی خۆپارێزی هۆشداریی بە بەشێك لە خەڵکی ئەو ویلایەتانە دراوە کە ناوچەکانیان چۆڵ بکەن و لە شوێنێکی پارێزراودا بمێننەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button