وەزارەتی رۆشنبیری بەهۆی ئاست نزمیەوە داوای بڵاو نەکردنەوەی گۆرانیەک دەکات

لڤین:

وەزارەتی رۆشنبیری بە هۆی ئاستنزمی گۆرانییەکەوە داوا لە میدیاکان دەکات خۆیا بپارێزن لە بڵاوکردنەوەی لەبەر ئەوەی کارێکی نەشیاوی دوور لە نەریتی گشتییە و لە رووی دەق و هونەری موزیکیشەوە لاوازە و بێ بنەمایە.

بەڕێوەبرایەتی گشتیراگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە گۆرانی کەسێکی بە ناوی توانا سەعید لە میدیاکان قەدەغەکرد و دەڵێت ئەو گۆرانیەی کە ئەو کەسە بەرهەمی هێناوە، کارێکی نەشیاوی دوور لە نەریتی گشتییە و لە رووی دەق و هونەری موزیکیشەوە لاوازە و بێ بنەمایە.

بەڕێوەبەرایەتیەکە ئەوەشی راگەیاندووە کە گۆرانییەکە هۆکارە بۆ تێکدانی شیرازەی خێزان و بێرێزیکردن بە ئاین و دابونەریتی کوردی و هاوکات بە کەم نیشاندانی ئافرەتە کە ئەموەش پێچەوانەی یاسایە.

داوای ئەوەی لە گشت بیدیاکان و پەرەکانی یوتیوب کردووە کە خۆیان بپارێزن لە نمایشکردنی ئەو کلیپە ئاست نزمە، بڵاو نەکردنەوەشی بە خزمەت دەزانێت.

ئەو گۆرانیەی دوینێ بڵاوکراوەتەوە لە کلیپەکەیدا چەندین ئافرەت بە جلی نیمچەڕووتەوە دەردەکەون و گۆرانیبێژەکە ستایشی رابواردن و خوارنەوەی کحولی دەکات.

گۆرانیەکە لەدوای بڵآوکردنەوەی لە یوتیوب 56 هەزار جار بیندراوە بەڵام زیاتر لە 11 هەزار کەس دیسلاییان کردووە ئەگەر ژمارەی دیسلایکەکانیزیاتر بکات بڵآوکردنەوەی گۆرانیەکە لە یوتیوب رادەگیرێت.

گۆرانیەکە بە سپۆنسەری سێ کۆمپانیا بڵاوکراوەتەوە کە یاکیان گەنجان لایڤ و تۆپ سکێرس و سکای سینایە و هیچ کەناڵێکی کوردی سپۆنسەری بڵاوکردنەوەی نەکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button