تۆمەتباری دۆسیەکەی جوانڕۆی باڵەبان زێرەڤانییە و دەستگیر ناکرێت

لڤین:

پارێزەری دۆسیەی جوانڕۆی باڵەبان رایگەیاند، تۆمەتباری دۆسیەکە بە هۆی ئەوەی نەرپرسێکی پلە باڵای زێرەڤانییە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر ناکرێت.

نەریمان ئەحمەد، پارێزەری دۆسیەی تیرۆرکردنی جوانڕۆی باڵەبان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: تا ئێستا ئەو کەسانەی وەک تۆمەتبار لە دۆسیەکەدا ناویان هاتووە دەستگیرنەکراون.

ئەو وتیشی، ئێمە زانیاری وردمان لەسەر شوێن و کاری تۆمەتبارەکان داوەتە دادگا، بەڵام لەبەر ئەوەی کەسی تۆمەتبار بەرپرسی زەربازی پارتی دیموکراتە هیچ بەرەو پێشچونێک نییە لەدەستگیرکردنیدا.

پارێزەری دۆسیەکەی جوانڕۆی باڵيبان وتی ئەو کەسانە تۆمەتبارن بەرپرسێکی پلە بەرزی زێرەڤانییە، ئەمڕۆش لەگەڵ کەسوکارەکەیدا هاتوین بۆ دادگای لێکۆڵینەوە بۆ ئەویە جارێکی دیکە داوای دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانە بکەین.

ئاماژەی بەوەشکرا داوامانکردووە ڤیدیۆی ساتی دەرچونی جوانڕۆی باڵەبان ببینین بەڵام تا ئێستا نەیانهێشتووە بیبینین، ئەو رەخنەی لە مەرکەزی پۆلیسی دێگەڵە گرت لەوەی کە کەمتەرخەمی کردووە لە دۆسیەکەدا.

ئەوەی ئێمە ئازار دەدات لە سەرەتاوە تۆمەتێک بۆ کوژراوەکە دروستکراوە، تەهدیدی بنەماڵەکەشیکراوە بۆ ئەویە بەدوای دۆسیەکەدا نەچن، بەڵام ئێمە سورین لەسەر بەدواداچونی دۆسیەکە تا بە سزا گەیاندنی بکوژان.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button