60 هەزار مامۆستا بۆ وەرگرتنی ڤاکسین ناوی خۆیان تۆمارکردووە

لڤین:
وەزیری تەندروستی و وهزیری پهروهردهی حکومەتی هەریمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی رێکارەکانی دەستپێکردنەوەی ساڵی نویی خوێندن وردەکاریەکانی خۆپارێزیانم راگەیاند.
سامان بەرزنجی، وهزیری تهندروستی هەرێم رایگهیاند، تا ئێستا زیاتر لە 60 هەزار مامۆستا بۆ وەرگرتنی ڤاکسین خۆیان لە سیستهمی ئەلیکترۆنی تۆمارکردووە، لەو ژمارەیەش 21 هەزاریان ژەمی یەکەم و دووەمیان وەرگرتووە و17 هەزار مامۆستاش ژەمی یەکەمی ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە.
هاوکات، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە وتی: بەڵینمان پێدراوە زۆرترین رێژەی ڤاکسین بۆ مامۆستایان و کارمەندانی پەروەردە تەرخانبکرێت و چەند تیمێکی تایبەت بۆ پێدانی ڤاکسین بە مامۆستایان تەرخانکراون.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە بڕیارە لە 14- 09 پرۆسەی خوێندن لە هەرێم دەستپێبکاتەوە و وهزارهتی تهندروستی و پهروهردهش داوا له مامۆستایان دهكهن ، پێش دەستپێکردنەوەی پرۆسەکە ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن.