ئەنجوومەنی دادوەری تیمێکی لێکۆڵینەوەی بۆ ساختەکاری ھەڵبژاردنەکانی عێراق دروست کرد

لڤین:

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق رایگەیاند، تیمێکی لێکۆڵینەوەیان بەئامانجی چاودێرییکردنی هەر ھەوڵێک بۆ ساختەکردنی ھەڵبژاردنەکان، پێکھێناوە.

نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەنجوومەنەکە تیمێکی لێکۆڵینەوەی لە ژمارەیەک دادوەریی لێکۆڵینەوە بە ھاوکاریی لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکانی سەربە دەسەڵاتی جێبەجیکردن بە ئامانجی چاودێرکردنی هەر ھەوڵێک بۆ ساختەکردنی ھەڵبژاردنەکان و یارییکردن بە ئیرادەی دەنگدەران و کڕینی کارتەکانی دەنگدان پێکھێناوە.

“ئەوەشی ئاشکراکردووە، تیمەکە دەستی بە ئەرکەکەی کردووە کە لە میانیدا ژمارەیەک تۆمەتباری دەستگیرکردووە کە لەئێستادا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

ھۆشداری دراوە بەو کەسانەی ئەگەر بیر لە سەرپێچکردنی یاسا لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو بکەنەوە و دەڵێت “ھەر کەسێک سەرپێچی یاسا بکات لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوودا، ئەوا لە رووی یاساییەوە رێوشوێنی توند لەبەرامبەری دەگیرێتەبەر.”

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button