سێ کەس لە سلێمانی دەستگیرکران

لڤین:
پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى سێ کەسى راگەیاند، بەتۆمەتى نانەوەى ئاژاوە و تەقەکردن لە گەڕەکى رزگارى شارەکە.
پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنى سێ کەسی لەسەر بنەماى سکاڵاى هاوڵاتییەک له‌بنكه‌ی پۆلیسی ڕزگاری راگەیاند کە له‌سنوری گه‌ڕه‌كی ڕزگاری ته‌قه ده‌كه‌ن و به‌ئوتۆمبێل تیژڕ‌ه‌وی ده‌كه‌ن.
پۆلیس ئەوەشی راگەیاندووە “پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیربكرێن، ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ده‌مانچه‌یه‌كی بێ مۆڵه‌ت‌و ئوتۆمبێلی تۆمه‌تباره‌كاندا”.
ئەوەشی ئاشکراکردووە “لە ئێستادا هه‌ر سێ تۆمه‌تبار (د، و، س له‌دایكبووی 1999)، (ك، ك، س له‌دایكبووی 1997)، (م، ع، م له‌دایكبووی 2000) به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 430 له‌یاسای سزادان راگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌ردوامن”.