هادی عامری: کۆتایی ئەمساڵ هیچ هێزێکی بیانی بە تورکیاشەوە لە عێراق نامێنێت

لڤین:

سەرۆکى رێکخراوى بەدر رایگەیاند، کۆتایی ئەمساڵ هیچ هێزێکى بیانى لەناویاندا هێزەکانى تورکیا لەخاکى عێراق نامێنن.

هادى عامرى بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند “رۆژى 31 ى 12ى 2021 هیچ هێزێکى بیانى نە فەڕەنسى و تورکی لە عێراق نامێنن، ئەوە بڕیارى عێراقییەکانە نەک ئیمانوێل ماکرۆن، لەگەڵ رێزمدا بۆى”.

عامری کە ئێستا دووەمین هێزی گەورەی ناو پەرلەمانی عێراقە وتیشى “دۆخى عێراق و ئەفغانستان پێکەوە بەراورد ناکرێن، عێراق دۆخێکى روونى هەیە، ئێمە کەسێکمان نییە دژى عێراق بێت، داعش کۆتایی هاتووە”.

عامرى باسى لەوەشکرد، گروپەکانى بەرگریش بڕوایان بە پڕۆسەى سیاسی هەیە و بەرگرى لێدەکەن و بەشدارن تێیدا. دواى چونە دەرەوەى هێزە بیانییەکان هەموو هێزە عێراقییەکان یەکگرتوو دەبن بۆ بنیاتنانى وڵات.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button