لە گارە شەڕ بەسەختی بەردەوامە و فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاش بۆردوومان دەکەن

لڤین:

لە نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سەربازانی تورکیا شەڕی قورس لە چیای گارە بەردەوامە و فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاش بۆردومانی گوندی سینایێ لە بناری چیاکە و چەند ناوچەیەکی دیکە دەکەن.

لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا، بۆسەر چیای گارە، ماوەی چوار ڕۆژە شەڕێکی قورس لەنێوان گەریلاکان و سەربازانی تورکیا بەردەوامە.

بەپێی زانیارییە بڵاو کراوەکانی میدیاکانی نزیک لە پەکەکە، وێڕای بەردەوامی شەڕ، ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی گوندی سینایێ-یان لە بناری چیای گارە بۆردومان کردووە و شەوی ڕابردووش چیای کوڕە ژارۆ لە زاپ جارێک و گارەش ١٢جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بۆردومان کراون.

هەر بە پێی زانیارییەکان “لە دەوروبەری سیانێ و ئەرگەرنێ لە گارە، سەربازانی تورکیا کە لەلایەن گەریلاوە گەمارۆ دراون، هەوڵیانداوە خۆیان لە گەمارۆکە ڕزگار بکەن، سەربازەکان لە یەک دابڕاون، بۆ ڕزگار کردنی سەربازەکانیش فڕۆکە جەنگییەکان بە شێوەیەکی چڕ ئەو هەرێمەیان بۆردوومان کردووە، بەڵام هەتاکو ئێستا نەیانتوانیوە خۆیان لە گەمارۆی گەریلا ڕزگار بکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button