کەجەکە:تەقینەوەکەی کەمپی قادیا پلان بۆداڕێژراوەو پارتی پێشوەخت ئاگادار بووە
لڤین:
کەجەکە، پارتی دەیەوێت وای نیشان بدات تەقینەوەکەی کەمپی قادیا بەھۆی ھێرشی تورکیاوە نەبووە، ئەو تەقینەوە پلان بۆ داڕێژراو بوە و پارتی پێشوەخت ئاگادار بووە.
کۆما جڤاکێن کوردستا “کەجەکە” ئەمڕۆ ( سێ شەممە، ٣١ی ئابی ٢٠٢١ )لەبارەی تەقینەوەکەی دوێنێ شەوی کەمپی ئاوارە ئێزیدییەکان لە زاخۆ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، پارتی تۆمەتبار دەکات بەوەی پێشوەختە ئاگاداری تەقینەوەکە بووە، تێیدا هاتوە،” ئه‌م كه‌مپه شوێنی مانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌لی ئێزیدی شه‌نگاله كه له به‌ر هێرشی جینوسایدی داعش لێی په‌نابه‌ر ببوون”.
دەقی راگەیەندراوەکە:
له به‌رواری 30.08.2021 له ساته دره‌نگه‌كانی شه‌ودا، له كه‌مپی قادیای سه‌ر به قه‌زای زاخۆی هه‌رێمی فیدراڵی باشووری كوردستان ته‌قینه‌وه‌یه‌ك هاته‌ئاراوه كه تیایدا 2 منداڵ گیانیان له‌ده‌ست دا و چه‌ندنن خه‌ڵكی مه‌ده‌نیش بریندار بوون. ئه‌م كه‌مپه شوێنی مانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌لی ئێزیدی شه‌نگاله كه له به‌ر هێرشی جینوسایدی داعش لێی په‌نابه‌ر ببوون. له خودای په‌روه‌ردگار داواكارین كه رۆحی گیانبه‌ختكردووان به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و شیفا بداته بریندارانی ئه‌م رووداوه‌و لێره‌دا جارێكی‌تریش پشتیوانی خۆمان بۆ خه‌ڵكی ئه‌م كامپه ده‌رده‌بڕین.
هه‌م گێڕانه‌وه‌كانی شایه‌تحاڵانی رووداوه‌كه و هه‌م چۆنیه‌تی و شێوازی هاتنه‌ئاراوه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه ئاماژه به هێرشی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا ده‌كه‌ن. به‌ڵام به بێ ئه‌وه‌ی كه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تێر و ته‌سه‌ل له سه‌ر رووداوه‌كه كرابێت، هه‌ندێك له به‌رپرسه هه‌رێمییه‌كانی PDK و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌ر به PDK له كامپه‌كه هه‌وڵێكی گێره‌شێوێنیانه‌یان ده‌ست پێكردووه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئۆباڵی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه بخه‌نه ئه‌ستۆی PKK. ئارمانجی ئه‌م جۆره بۆچوون و گێرشێوێنیانه‌ی به‌رپرسانی PDK ئه‌وه‌یه كه وا نیشان بده‌ن ئه‌م رووداوه له ئه‌نجامی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا نه‌هاتۆته ئاراوه و به‌م هه‌ڵوێست و ره‌فتاره‌ی خۆیان پاكانه بۆ ئه‌و هێرشه جینوسایدییه ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا بۆ سه‌ر گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ن. هه‌روه‌كو ئاگادارن ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا له رۆژانی 16-17ی ئاب له ناوه‌ڕاستی بازاری شه‌نگال و له خه‌سته‌خانه‌ی شه‌نگال كومه‌ڵكوژی ئه‌نجام دا. PDK له به‌رامبه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییانه بێده‌نگی هه‌ڵبژارد به‌ڵام سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه‌ی كامپی قادیا، هێشتا نه‌چوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه، بزووتنه‌وه‌كه‌مان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن. ئێمه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی PDK شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و له‌و بڕوایه‌داین كه ئه‌مه رووداوێكی پلان بۆداڕێژراوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كامپی قادیا پاش لوتكه‌كه‌ی به‌غداد و سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا و هه‌روه‌ها هه‌وڵدانی هه‌ندێك به‌رپرسی PDK بۆ تۆمه‌تباركردنی به‌په‌له‌ی بزووتنه‌وه‌كه‌مان ئه‌وه قه‌ناعه‌ته به‌هێزتر ده‌كات كه پێش رووداوه‌كه ئاگایان له پلانه‌كه هه‌بووه. به‌م بۆنه‌یه‌وه بانگه‌وازی له گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه له به‌رامبه‌ر ئه‌م لێدوانه گێرشێوێنیانه‌ی PDK هه‌ڵوێست وه‌ربگرن و ئه‌م به‌رپرسانه‌ی PDK شه‌رمه‌زار و مه‌حكوم بكه‌ن.
ئێمه وه‌كو بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كوردستان هه‌روه‌كو چۆن له رابردوودا، له كاتی ئێستاشدا پشتیوانی له گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌لی ئێزیدی بۆ سه‌ر زێد و خاكی خۆیان و له نوێوه ئاوادانكردنه‌وه‌ی شه‌نگال ده‌كه‌ین و ئاماده‌ین هه‌موو ده‌رفه‌ت و ئیمكانی خۆمان بۆ ئه‌م ئه‌ركه بخه‌ینه گه‌ڕ. هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كامپی قادیا ئه‌و راستییه‌ی ئاشكرا كرد كه گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌لی شه‌نگال بۆ سه‌ر زێد و خاكی خۆیان و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و خۆپاراستنیان ئه‌ركێكی به‌په‌له‌یه. به‌م بۆنه‌یه‌وه جارێكی‌تر بانگه‌وازی له حكومه‌تی ئێراق، PDK و هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ده‌كه‌ین كه ده‌ست له‌م پیلانه چه‌په‌ڵانه دژ به گه‌لی ئێزدی هه‌ڵبگرن. هه‌روه‌ها بانگه‌وازی له رای گشتی جیهان ده‌كه‌ین كه پشتیوانی له داواكاری ره‌وای گه‌لی ئێزێدی بۆ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و خۆپاراستن بكه‌ن.
كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆما جڤاكێن كوردستان KCK
31ی ئابی 2021
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21