ماوەی نێوان ژەمی یەکەم و دووەم لە ڤاکسینی فایزەر درێژدەکرێتەوە

لڤین:

تەندروستی هەرێم، بڕیاردراوه‌ دوای تێپه‌ڕبونی ٥٦ رۆژ به‌سه‌ر ژه‌می یه‌كه‌م، ژه‌می دوه‌می دوه‌م بۆ هاوڵاتییان به‌كاربهێندرێت.

به‌پێى نوسراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، كه‌ لە ٣٠ / ٨ / ٢٠٢١ ڕه‌وانه‌ى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ریه‌ك له‌ فه‌رمانگه‌ ته‌ندروستیه‌كانی پارێزگاكانی عێراق كراوه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات،” له‌سه‌ر بنه‌مای رێنماییه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و ره‌زامه‌ندی لیژنه‌ی راوێژكاری باڵای تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشی كۆرۆنا، بڕیاردراوه‌ ماوه‌ی نێوان ژه‌می یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ ژه‌می دوه‌م له‌ماوه‌ی سێ هه‌فته‌وه‌ بۆ 56 رۆژ زیاد ده‌كرێت”.

له‌ نوسراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌،” ئه‌و بڕیاره‌ له‌ ١ / ٩ / ٢٠٢١ ه‌وه‌ ده‌خرێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، هه‌ركه‌سێك ڤاكسین وه‌ربگرێت دوای ٥٦ رۆژی دیكه‌، ژه‌می دوه‌می بۆ به‌كارده‌هێندرێت”.

سەبارەت بەو هاوڵاتیانەی کە پێش ئەم بڕیارە ژەمی یەکەمیان وەرگرتووە، لە نوسراوەکەدا هاتوە،” پێدانی ژەمی دووەم لەم ڤاکسینە بۆ ئەو کەسانەی کە پێشتر ژەمی یەکەمیان وەرگرتوە لە کاتی خۆی کە پێشان بۆیان دیاری کراوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button