لە سامەڕا داعش بە تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێک 21 چەکداری خۆی کوشت

لڤین:
ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی داعش لە سنوری پارێزگای سەڵاحەدین، تەقیەوە کە شۆفێرە خۆکوژەکەی بەنیازبووە، لە سنوری سامەڕا بیتەقێنێتەوە.
لە بارەی ڕووداوەکەوە لیوا ڕوکن جەبار دەراجی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی سامەڕا، بە ماڵپەڕی شەفەق نیوزی ڕاگەیاندووە، لەکاتێکدا چەکدارەکانی داعش سەرقاڵی بەڕێکردنی ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکەبوون، خۆکوژەکە بۆ ماڵئاوای دەستی ناوە بە هۆڕینی ئۆتۆمبێلەکەدا و لەبیری چوەتەوە بۆمبەکەی پێوەبەستراوەتەوە و بەو هۆیەوە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ئەو چەکدارانەی نزیکی ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکە بوون.
وتیشی: بەهۆی بەهێزی تەقینەوەکەوە، 21 کەس کوژراون و بڕیار بووە ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکە لە خاڵێکی پشکنینی پۆلیسی فیدراڵی لە ناوچەی جەلەم لە سنوری شاری سامەڕا بتەقێننەوە.
چەکدارانی داعش وەک نەریتی بەردەوامی خۆیان، پێش ئەنجامدانی هەر چالاکییەکیان ئەو کەسەی خۆی دەتەقێنێتەوە یان لە کاتی ئەنجامدانی چالاکیەکە تۆماری ڤیدیۆیی دەکەن و وەک هەڵمەتێکی بانگەشەکردن بۆ خۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی دەکەنەوە.