ڕۆڵی ئەمەریکا لە ٣١ ئابدا!!

لڤین: نەهرۆ فاتح

ئێوە دەتان زانی کە سوپای عێراق ھێرش دەکات ھەولێر داگیر دەکات؟

-بەڵێ دەمانزانی و کاتی ھێرشەکەشمان دەزانی ،ئیحتیاتمان ھەبوو لەھەموو جێگەیەک کردبوو،بەلام ئیحتیادەکەمان لەسەر ئەو ئەساسەبوو، ئەمەریکا بێتە کایەوە ،لەبەرئەوە ئێمە ھێڵێکی بەرگریمان بەرامبەر بە پارتی دروست کردبوو وە ھێڵێ بەرگری ترمان بەرامبەر بە عێراق دروست کرد.

گوتمان ئەگەر ئەمەریکا بێتە کایەوە ئەوا بەدڵنیایەوە عێراق دەشکێنین،چونکە ئەگەر بەفرۆکە لێیبدات ئەوا ئێمە دەیانشکێنین، ھەتا بەتەمای ئەوە بووین چەکشمان دەست کەوێت بەتەمای ڕزگارکردنی مخمورو ھەندێ ناوچەی تریش بووین،

ھەڵەکەی ئێمە ئەوەبوو کە پێویست بوو ئێمە حیسابی ئەوە بکەین ڕەنگە ئەمەریکا لەسوپای عێراق بدات ،یاخود لێی نەدات ئەگەر ئێمە بمانزانیایە ئەمەریکا لێیان نادات ئەوا بەجۆرێکیتر شەڕەکەمان دەکرد ،بەوجۆرەی کە تەنھا بەخۆمان بکرێت.

ئێمە ھێزەکانمان بەجۆرێک دانابوو کە رۆژھەلاتی ھەولێرمان دەگرت ناوچەی قوشتەپەمان تا بێستانە بەھێز دەکرد،ھەموو ھێزەکانمان دەھێنایە دەرەوەی ھەولێر ،

مەکاتیب و بارەگاکانمان دەگواستەوە و چەکی قورسمان دەخستە دەرەوەی شار ،تەنانەت من ڕۆژێک پێشتر لەقەڵاچۆلانەوە قسەم لەگەل ڕۆبێرت پێلترۆ کرد وەک نوێنەری ئەمەریکا پێی گوتم:

دڵنیابە ئیمە لێیان ئەدەین ،ئاگامان لێیانە ھەتا گوتی پێت خۆش بێت عێراق دێتەکایەوە ،ئەوە فرسەتێکە بۆئەوەی ئێمە لێیان بدەین،،

من شەو عمرفتاحم لەقەڵاچۆلانەوە ناردەوە بۆ ھەوھەولێر بۆئەوەی بەبرادەران بڵێ ،ئەمەریکیەکان لێیان دەدەن ،

لەوکاتە قوبادی کوڕم لێرەبوو ئەو خۆی لەگەل پێلترۆ تەلەفۆنی کرد ئەوان دووپاتیان کردەوە پێیان گوتین مەترسن ئێمە لێیان دەدەین تەمێیان دەکەین.

لەبیرەوەریەکانی مام ‘جلال’ لەکتێبی دیداری تەمەن

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button