دۆڕان عەیب نیە… (سلێمانی داماو)..!!!

لڤین: محەمەد رەئوف

هەرچی سەركردەو سیاسی و دیپلۆماسی دونیایە دەچێتە هەولێر و دوای كۆبونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی دەبرێتە لای مەسعود بارزانی و بە فیعلی كردوویانە بە مەرجەع بۆ خۆیان و بە ئەمری واقیعیش بۆ هەموو هەرێمی كوردستان…

ئەمانیش هەر حزبێك دەیان مەرجەعی هەیەو هەر كوڕێك گردێك و هەر گردێك هێزێك و هەر هێزێكیش كوێخایەكی سیاسی…

ئەوان باشترین پەیوەندی سیاسی و ئابورییان لەگەڵ توركیاو لە ژێریشەوە لەگەڵ ئێران هەیە… لەگەڵ ئەمریكا بەئاشكرا و لەگەڵ ئیسرائیلیش بە نهێنی…

ئەمانیش هەموو ئەزانین پاشكۆن بەڵام پاشكۆیەكی كوێرانە … لەسەر ئێران حسابن و ئێران حسابیان بۆ ناكات، حەزیان بە توركیایەو دەمیان پێی ناگات…

بڕیاری رێككەوتن و تێكدان و ململانێ و ئاشتی لەگەڵ بەغدا و تاران ئەنقەرە لای خۆیانە (پارتی) … ئەوانن بڕیار دەدەن مالكی و عەبادی و عامری دوژمنن … هەر ئەوانیشن بڕیار دەدەن كە دۆستن… ئەوانن بڕیار دەدەن دەچنە بەغداد یان تەڵاقی دەدەن… دژی ئەنقەرەو تارانن یان دۆست …. ئەمانیشن لێرە كوێرانە رەگەڵیان كەوتوون…

ئەمان لێرە سلێمانیان لە پارێزگایەكی سەنتەر و خاوەن پێگەوە كردووە بە پارێزگایەكی پەراوێزخراو و دوور لە بڕیاری سیاسی و جوڵەی دیبلۆماسی…. كەس حەز ناكات بەلاشیا بكا عبور… ئەوان ماكرۆن و پاپا سەردانیان دەكات وەك دوو كارەكتەری كاریگەری جیهان… ئەمانیش خواخوای بینینی سەرۆكی عەشیرەتی فڵان و مام باییز و مام پیرۆت و كوێخا فڵانن…

لەوێ شەڕی راكێشانی زلهێز و پشكیان لە ئابوری عێراق و توركیا و ئێران دا و لێرەش شەڕی مودیر ناحیەو راوێژكاری بێكەڵك و بەرپرسی بەش دەكەن…

ئێستا پێگەی پارتی و هەولێر و بارزانیەكان لە كوێیەو سلێمانی و حزب و گردەكانی لە كوێیە…!!

ئێستا پارتی و جەمسەرەكەی براوەیەو سلێمانی و جەمسەرۆكەكانی دۆڕاو…

داننان بە شكست و دۆڕانی سیاسی و دیبلۆماسی پێگەو جەمسەر عەیب نیە..!!



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button