لڤین:
وەزارەتی دەرەوەی ئه‌مریكا، هەڵوێستی فەرمی خۆی لە بارەی هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر گارە ئاشکراکرد و داوادەکات توركیا ڕێز له‌سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگرێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئه‌مریكا، لە بارەی هێرشەکەی تورکیا کە لە ١٠ی ئەمانگەوە بۆ سەر گارە دەستیپێکردووە، بەیاننامەیکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، ڕاپۆرتى نوێى هێرشه‌كانى توركیایان بۆسه‌ر هه‌رێمى كوردستان، به‌ده‌ستگه‌یشتووه، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا هه‌ڵوێستى فه‌رمى وڵاته‌كه‌شی بەم جۆرە خستوەتەڕوو “ده‌بێت توركیا ڕێز له‌سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگرێت و هه‌ر ئۆپه‌راسیۆن و چآلاکییەکی سه‌ربازییش له‌نێو خاكی عێراق بکات، دیسانه‌وه پێویسته ڕێز له‌سه‌روه‌ری خاكی ئه‌و وڵاته بگرێت”.
به‌یاننامه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌كاتێكدایه، کە تائێستاش شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه و سوپاى توركیا لە چیاى گاره به‌رده‌وامه.