گرنگترین بەرهەمی ۳۱ی ئاب ئاشنابوونمان بوو بە وشەی خیانەت..

لڤین: سەروەت هەڵەبجەیی
ڕەنگە لە مێژووی هیچ گەلێکدا نموونەی وەک خیانەتی نەتەوەیی ۳۱ی ئاب نەبینرابێت کە تەنیا بۆ ڕەتکردنەوەی پێکەوەژیان و لە خۆت باڵاترە نیشتمانەکەت ڕادەستی دوژمن بکەیت، ئەو وڵات و خاکەش کە بە خوێنی ڕۆڵەکانی کورد ئازاد کرابێت، پارتی هەر کات هەستی بە مەترسی کردبێت بێ دوودڵی بیری لە خیانەت و ڕێکەوتن لە گەڵ دوژمن کردووەتەوە، خیانەت لای پارتی و بنەماڵەی بارزانی تەنیا ۳۱ی ئاب نییە و بێ گومان کۆتا خیانەتیش نابێت.
گەر لاپەڕەکانی مێژوو هەڵبدەینەوە بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە بنەماڵەی بارزانی چەند جار بە ئامراز و بندەستەیی داگیرکەران شوێن پێی خۆیان لەم کوردستانەدا کردووەتەوە.
۳۱ی ئاب سەرکردایەتی خسته ژێر ئەو پرسیارهوه کە تا هەنوکە بێ وەڵامە ، هەفتەیەک پیش ۳۱ی ئاب یهكێتی له ڕووی سەربازییەوە به تهواوهتی پارتی توشی تەنگەبەرییەکی قورس كردبوو ،پارتی و بنەماڵەی بارزانی بۆ دهربازبوون لهم لاوازییە بێ دوودڵی هاواریا بۆ گەورەترین دووژمنی نەتەوەی کورد بردوو، هەر ئەوکاتە مهسعود بارزانی سهرۆكی پارتی نامەیهك بۆ سەددام حسێن دهنووسێت و داوای هاوكاری لێدهكات.
سەدامییش بەدەم پاڕانەوەکەی بارزانیەوە هاتوو دەستبەجێ هێزهكانی سوپای عێراقو گاردی كۆماری هێزهكانی فهرماندهی عهمهلیاتی “ئهڵاهوئهكبهر” و هێزهكانی عهدنانی گاردی كۆماری- لیوای ۳۹ی پیادهی گاردی كۆماری- لیوای كۆماندۆی گاردی كۆماری- لیوای ۳۸ی پیادهی گاردی كۆماری- لیوای زرێپۆشی ٤۰- تیپی ۷و ۸و یهكی پیادهو لیوای چوارو پێنجو شهشی پیاده ڕاسپاردوو بهشداربوون، وە بە پێی بەڵگەنامەكانی كتێبی ،، كورد و كوردستان لە بەڵگە نامە نهێنییەكانی ئەمەریكادا،، ۳۱ی ئاب زۆرترین مشتومڕی لە كۆنگرێسی ئەمەریكادا دروست كرد، ئهنجومهنی پیران ڕهخنهی توندیش له كلینتۆنی سهرۆكی ئهوكاتی ئهمریكا دهگرێت لهبارهی ۳۱ـی ئاب و پهیوهندییه ژێر به ژێرهكانی پارتی و بهعس ،چونكه به هۆی ۳۱ـی ئابهوه بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكاش لە ناوچەكە كهوتووهته مەترسییەوە.
بەدەر لەم نموونە مێژووییانەی هاوکاری و نیازپاکی یەکێتی و خیانەتی پارتی، لە ساڵانی شەڕی دژ بە داعش دیسانەوە خیانەتێکی پارتی و دەسەڵاتی بارزانیمان بۆ ڕوون بووەتەوە، ئەو کاتەی کە شەنگال بە ڕێکەوتنێکی ژێر بە ژێر درایە دەستی تیرۆریستانەوە و بە هەزاران کوردی ئێزدیی تێدا کۆمەڵکوژ کرا و بە هەزاران ئافرەتی کوردیش ڕفێندران و هەر ئێستاش چارەنووسی زۆربەی ئەوان نادیارە. یەکێتی ئەو کاتەش بە هاوکاری هێزەکانی دیکەی وەک گەریلاکانی پەکەکە ڕۆڵی تەواوکەری لە ئازادکردنەوەی شەنگالدا هەبوو. سەرۆکی پارتی کە حیزبەکەی تاوانباری سەرەکیی تراژدیای شەنگالە، بە تەنیا و لە تەنیشت ئاڵای حیزبەکەیدا باسی سەرکەوتن و ئازادکردنی دەکات و بۆ یەک چرکەش باسی گیانفیدایی هێزەکانی یەکێتیش ناکات
با نموونەیەکی دیکە وەبیر بێنینەوە، کاتی ڕاپەڕینەکەی کورد لە باشوری کوردستان، هەر یەکێتی بوو کە وەک هێزێکی گەورەی کورد تێکەڵ بەو ڕاپەڕینە بوو، پلانیان بۆ دانا و سەرکردایەتییان دەکرد، پارتی و بنەماڵەی بارزانی دوا جار کە گەڕانەوە کوردستانێکی ئازادکراو دیسانەوە لە سەر دەستی سەرکردەکانی ئەو کاتەی یەکێتی پێگەیان پێدرا، لەکاتێکدا پێویستی بەوە دەکرد بە هۆی خیانەتەوە دادگایی و لێپرسینەوەیان لێ بکرێت.
لە پاش ڕیفراندۆمەکەی بارزانیش دیسانەوە هەمان پیلان لە دژی یەکێتی و کەرکوک دادەڕێژرێت بەڵام یەکێتی ئەمجارەش ڕێگریی لە تراژدیایەکی دیکە کرد و دەبینین کە چۆن ئامانجی ئەو پیلانگێڕییە بۆ خەڵکی کوردستان ڕوون بووەتەوە کە ڕیفراندۆم تەنیا بۆ دژایەتی یەکێتی و ئەوە بووە کە کەرکوک لە ژێر دەستی یەکێتی دەربێنێت.
کۆی گشتی ئەم ڕووداوانە بەر هەر پێوەرێک هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت تەنیا وشەی خیانەتمان بۆ ڕوونتر دەکاتەوە، خیانەتێک کە هێزێکی کوردی بۆ مسۆگەرکردنی بەرژەوەندییەکانی خۆی ئامادەیە هەر کات و قۆناغێک دەست بخاتە دەستی دوژمنان و خەڵکەکەی بە هەر شێوازێک بکاتە قوربانی.
ماوەتەوەبلێین گرنگترین بەرهەمی ۳۱ی ئاب بۆ ئێمەی کورد ئەوەیە کە لە وشەی خیانەت تێگەیشتین، ئەو ڕۆژەی کە بنەماڵەی بارزانی بۆ مانەوەی خۆیان و دەسەڵاتیان کوردایەتییان فرۆشت، ئەوەش بۆ خەڵک ڕوون بووەتەوە کە ئەوان لە پێناو ئەو دەسەڵاتەیان ئامادەن هەموو کات سیناریۆکانی ۳۱ی ئاب دووبارە بکەنەوە.
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21