مەکتەبی سیاسی یەکێتی:دوای ٢٥ ساڵ ھێشتا برینی خیانەتی ٣١ی ئاب ساڕێژ نەبووە

لڤین:

مەکتەبی سیاسی یەکێتی، دوای ٢٥ ساڵ ھێشتا برینی خیانەتی ٣١ی ئاب ساڕێژ نەبووە، برینی تاوانی 31ی ئاب بە وازهێنان لە فەرهەنگی خۆسەپاندن ساڕێژدەبێت.

لەبارەی رووداوی ٣١ی ئابی ساڵی ١٩٩٦، مەکتەبی سیاسی یەکێتی، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتوە،” بیست و پێنج ساڵ بەسەر خیانەتی 31ی ئاب تێپەڕ دەبێت و هێشتا برینەكانی ئەم تاوانە نیشتمانی و نەتەوەییە بەتەواوی سارێژ نەبووە. ئەمەش دوای چارەگە سەدەیەك لەهێرشی سوپای رژێمی سەددام حسێن بەهاوكاری هێزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سەر هەولێری پایتەختی خەونی ئازادی گەلەكەمان كە بووە هۆی شەهیدبوونی دەیان پێشمەرگە و فەرماندەی ئازاو بەجەرگی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئۆپۆزسیۆنی عیراقی و تێكۆشەرانی رێی رزگاری”.

 

دەقی راگەیەندراوەکە:

راگەیاندراوی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی تێپەڕبوونی (25) ساڵ بەسەر خیانەتی 31ی ئابدا

بیست و پێنج ساڵ بەسەر خیانەتی 31ی ئاب تێپەڕ دەبێت و هێشتا برینەكانی ئەم تاوانە نیشتمانی و نەتەوەییە بەتەواوی سارێژ نەبووە. ئەمەش دوای چارەگە سەدەیەك لەهێرشی سوپای رژێمی سەددام حسێن بەهاوكاری هێزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سەر هەولێری پایتەختی خەونی ئازادی گەلەكەمان كە بووە هۆی شەهیدبوونی دەیان پێشمەرگە و فەرماندەی ئازاو بەجەرگی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئۆپۆزسیۆنی عیراقی و تێكۆشەرانی رێی رزگاری.

ئەو پەلاماردانە دڕندانەیەو گەڕاندنەوەی سوپای بەعس تەنها پاش تێپەربوونی شەش ساڵ بوو كە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان لە دژی ڕاپەڕیبوون، تەنها شەش ساڵ بوو میللەتەكەمان ئەزموونێكی دیموكراتی بۆ خۆی بنیاتنابوو كە جێی پشتیوانی و هاوسۆزی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بوو.

ڕاستە گەلەكەمان بەقوربانیدان و سووربوونی لەسەر درێژەپێدانی خەبات و بە لەخۆبردووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پشتیوانی دۆستان، توانی بەسەر ئەم ئازارە كەمەر شكێنەدا زاڵبێت و رێگەی ئاشتی و لێبوردەیی بۆ پەرەپێدانی ئەزموونی كوردستان بدۆزێتەوەو رێی ئاوەدانی و ئاسۆی سەركەوتن بەسەر رێی تۆڵە و ناكۆكی و گرژی سەربخات، بەڵام هێشتا دوای چارەكە سەدەیەك لەو كارەساتە بەدەست ئاسەوارە خراپە دەروونی و مەعنەوییەكانییەوە دەناڵێنێ كە پایتەخت و تەواوی كوردستانی خستە بەردەم مەحەكی هەڵوەشانەوەو تێكەڵبوونی بە كاغەزو ئەجێندەی سەپاندنی دیفاكتۆی هێزو دەست تێكەڵكردن و دەست تێوەردانی ئیقلیمی ناجۆرو تێكدانی هاوسەنگی هێز و ململانێ سروشتی سیاسی ..

یەكێتی بەتایبەتی و گەلەكەشمان بەگشتی بەپێویستی دەزانێت كە برینی تاوانی 31ی ئاب بەیەكجاری سارێژ بێت، ئەویش بە وازهێنان لە فەرهەنگی خۆسەپاندن، دیفاكتۆی ناڕەواو بەگرتنەبەری بژاردەی دیموكراسیی و ئازادی و دادپەروەری راستەقینە، دوور لە ستەمی گرتن و ئازاردانی كۆمەڵانی خەڵك.

سڵاو لە شەهیدانی بەرەنگاری سوپای بەعس و تێكڕای شەهیدانی گەلەكەمان.

سڵاو لە سەبرو خۆراگڕی میللەتەكەمان كە چاوی لە ئایندەو دواڕۆژی گەشترە.

سڵاو لە خەڵكی خۆڕاگری هەولێری پایتەختی كوردستان.

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button