لەسنوری پشدەر فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ئۆتۆمبێلێكیان كردە ئامانج

لڤین:

فرۆکەکانی تورکیا لە نزیک پردی حەسۆ لەبناری قەندیل سنوری ناحیەی ژاراوە لەبۆردومانێکدا ئۆتۆمبێلیکی جۆری پیکاب مەرزیەیان کردۆتە ئامانج و تا ئیستا زیانەکان نەزانراوەن.

عەبدوڵڵا عەباس، بەڕێوەبەری ناحیەی ژاراوە لە سنوری قەزای پشدەر، بە میدیاکانی ڕاگەیاندەوە،” بۆردومانەکەی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی گەریلاکانی پەکەکەی کردۆتە ئامانج و سوتاندویەتی”.

بەڕێوەبەری ناحیەی ژاراوە، ئاشکرایشی کردوە،”تاوەکو ئێستا زیانە گیانییەکانی بۆردومانەکە نەزانراون، بەڵام بەهۆی بۆردومانەکەوە ئاگر لە پوش و پاوانی ناوچەکە کەوتوەتەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button