نەوت نرخێکی پێوانەیی تۆمارکرد و نزیکبوەتەوە لە 63 دۆلار

لڤین:
نەوت بەردوامە لە بەرزبوونەوە و نرخێکی پێوانەیی تۆمار کرد و گەیشتە بەرزترین ئاستی لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوت نزیک بووە لە 63 دۆلار.
ئەمڕۆ نرخی یهك بهرمیل نهوتی خاوی برێنت گەیشتە 62 دۆلار و 43 سەنت، ئەوەش بەرزترین نرخە لە ماوەی ساڵی رابردوودا تۆمار كرابێت و نرخی یهك بهرمیل نەوتی خاوی ئهمریكیش به 59 دۆلار و 92 سهنت مامەڵەی پێوەکرا.
لەدوای بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا لەساڵی ڕابردوودا و دابەزینی نرخی نەوت، ناوهڕاستی مانگی یەکی ئەمساڵ نرخەکەی بهرزترین ئاستی له ماوهی 11 مانگی ڕابردوو تۆمار كرد و له سهروی 57 دۆلارهوه مامهڵهی پێوهكرا، بەڵام دواتر نرخی نەوت بۆ خوار 55 دۆلار دابەزی و ئەمڕۆش بەرزترین ئاستی لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا تۆمارکرد و نزیک بوەتەوە لە 63 دۆلار.