هەشت پاڵاوگەی نایاسایی لە هەولێر داخران

لڤین:
قائیمقامیەتى قەزای ناوەنديى هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ هەشت پاڵاوگەی نایاسایی نەوت داخران و رێکاری یاساییان لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.
قایمقامیەتى قەزای ناوەنديى هەولێر لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لەدرێژەی هەڵمەتی بهدواداچونی پاڵاوگە ناياساييەکان لەلايەن قایمقامیهتی قهزای ناوهندیی ههولێرەوە، بەھەماھەنگی لەگەڵ فەرمانگەی ژینگهی پارێزگاکە، هەشت پاڵاوگەی دیکەی نایاسایی لەسەر رێگای ھەولێر – گوێڕ داخران.
راگەیەندراوەکە باسی لەوەشکردووە هۆکاری داخستنیی پاڵاوگەکان نەبوونی رێنماييەکان و پيسکردنی ژينگە و بڵاوبونەوەی بۆنی ناخۆشە کە دانيشتوانی شاری هەولێری هەراسان کردبوو.
قایمقامیەتى هەولێر رایگەیاندووە، ئەو ھەڵمەتە بەردەوام دەبێت، ھەر پاڵاوگەیەک بەدەر لەرێنماییەکان کار بکات دادەخرێت و رێکاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.