ئاوات شێخ جەناب:

لە چوارچیوەی یاسای چاکسازیدا هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەران کراوەتەوە

لڤین:

وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی شارستانی و پۆلیس دروستکراوە و لەداهاتووشدا بۆ فەرمانبەرانی کەرتی تایبەتیش دروستدەکرێت.

ئاوات شێخ جەناب، کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە چوارچێوەی یاسای چاکسازیدا هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی شارستانی و پۆلیس دروستکراوە. ئەو هەژمارە تەنها بۆ وەرگرتنی موچە نیە، بەڵکو چەندین خزمەتگوزاری دیکە لەخۆدەگرێت و کارئاسانییەکی زۆر دەکات بۆ هاوڵاتیان.

وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد: لەداهاتوودا هاوشێوەی فەرمانبەرانی کەرتی حکومی، هەژماری بانکیش بۆ فەرمانبەرانی کەرتی تایبەت دروستدەکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button