دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی دەنگۆی سزادانی دادوەرێک ڕەتدەکاتەوە

لڤین:

سەرۆکایەتی دادگای تێھەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی، سەبارەت بەبڵاوبوونەوەی گواستنەوەی دادوەرێكیان روونكردنەوەیەك بۆ رای گشتیی بڵاودەكەنەوە.

پاش بڵاوبونەوەی دەنگۆی سزادانی دادوەرێک بە گواستنەوەی بۆ شوێنێکی تری دادگا لە بەرامبەر بڕیارێکی چەند ڕۆژی ڕابردووی سەرۆکایەتی دادگای تێھەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

دەقی روونكردنەوەكە…

روونکردنەوەیەک بۆ رای گشتی..
لەچەند پەیجێکی فەیسبووک کەخاوەنیان نادیارە ھەواڵێک بڵاوکراوەتەوە گوایە لەسەر کەیسێکی لێکۆڵینەوە، دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی/٤ وەکو سزایەک گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی تر.
ئێمە لەسەرۆکایەتی دادگای تێھەڵچوونەوەی سلێمانی ئەو ھەواڵە ناڕاستە رەتدەکەینەوەو داوا لەھاووڵاتیانی بەڕێز دەکەین هۆشیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەو چەواشەکارییانە بکەن و ھەواڵ لەسەرچاوەی راست و روون و ناسراو وەربگرن.

لەگەڵ رێزدا…

سەرۆکایەتی دادگای تێھەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی
29-8-2021

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button