ئەمریکا ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی داعشی کردە ئامانج

لڤین:

ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئەمڕۆ سوپای ئەمریکا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ھێرشێکی مووشەکیی لە کابووڵی پایتەختی ئەفغانستان ئەنجامدا، ھێرشەکە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی داعشی کردەئامانج.

ئاژانسی ڕۆیتەرز ئەمڕۆ ( یەک شەممە، ٢٩ی یابی ٢٠٢١ ) لە زاری بەرپرسانەوە بڵاویکردەوە، ئۆتۆمبێلەکە خۆکوژێکی بۆمبڕێژکراوی تێدابووە بە ئامانجی ھێرشکردنەسەر فڕۆکەخانەی کابووڵ.

هەروەها ئاماژە بەوەیشدراوە،”ھێرشەکە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە لەدەرەوەی ئەفغانستانەوە ھاتووە ئەنجام دراوە، تەقینەوەی دوای ھێرشەکە ئەوە دەردەخات ئۆتۆمبێلەکەی داعش بڕێکی زۆر ماددەی تەقینەوەی تێدابووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button