چیرۆکی هاتنی ماکرۆن

لڤین: فەرمان سدیق

ئەو دیمەنانەی لە شاشەکانەوە بینیمان فیعەلەن هەولێر دەستە خوشکی پاریسە، هەولێر لەوێ لە دوبەیش پێشەنگترە.

ئەو دیمەنانەی بینیمان، و ئەو شەقامانەی ڕازێنرایەوە بۆی، خەڵکی هەولێر پێی نامۆن، پێیان دەگوترێ گەڕەکی فیرعەونەکان!

گەڕەکی فیرعەونەکان، ئەو گەڕەکانەی لە دوای ٢٠٠٣ لەسەر خوێنی هەولێرییەکان و خێر و داهاتی هەولێرییەکان دروست کراون.

لۆت نەمام هەولێرە ماست..

کەسێ نەبوو سەرۆکی فەڕەنسا بباتە باداوە و کوێ بۆ خەجە باوەی نوێی باداوە شل بکات و ئەویش چیرۆکی دوو مانگ بێ ئاوی بۆ باس بکات؟ پیاسەیەکی مامزاوەی پێ بکەن با بە دیدەنی کانزاکانی ئەوێ شاگەشکە بێ، بڵێ ئەشهەدو هەولێر دەستە خوشکی پاریسە.

بیبەنە لای سیمی خاتووناوە و چایەکی عەسری بدەنێ، بڵێن ئێرەش هەولێرە! ئێوارەش داوەتی ماستاوێکی ماستی هەولێرێی بکەن، مەپرسە لەکوێ! دەردی عەبدوڵڵا پەشێو دەڵێ؛ سەرت دانەوێنە تاجە گوڵینەکەت لە بێرکۆتی دانێ، تۆ بڵێ گلکەند، من دەڵێم تەیراوە، تۆ بڵێ تۆبزاوە.. من دەڵێم هەموو هەولێر تەنیا زۆنی فیرعەونەکان نەبێت!

ئەوەم پێ مەڵێ کە پڕۆتوکۆل چیە، لە تۆ باشتر لە پرۆتۆکۆل تێدەگەم و ئەوەش دەزانم نەریتی کوردەواری و میواندۆستییەکەی چیە.

ئەوەش تێدەگەم لە دیوە سیاسییەکەی چ گرنگیەکی بۆ هەرێم هەیە، ئەگەر لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بیقۆزنەوە کە نایقۆزنەوە.. بەڵام دەمەوێت ئەو مەسجەش بگات.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button