مەڵبەندی دھۆكی یەكێتی: بادینان بۆتە جێگای زیندانی سیاسی

لڤین:
مەڵبەندی چواری دهۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان راگەیێندراوێكی لەبارەی دەستگیركردنی كادرێكیان لە دەڤەری بادینان رایگەیاند، بە توندی ئیدانەی ئەم جۆرە دەستگیر كردنە و هەموو دەستبەسەركردنە نارەوایانە دەكەن، كە بە بێ هۆكار لە دەڤەری بادینان دەكرێن.
رۆژی پێنجشەممە 2021/02/11 نەزیر بەرواری، كادری كاروباری كۆمەڵایەتیی یەكێتی لە ناحیەی دەركاری سەر بە قەزای زاخۆ دەستگیر كراو میدیاكانی نزیك لە پارتیش لە زاری بەرپرسانی ئەمنیەوە گواتیانەوە كە بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ (پەكەكە) دەستگیركراوە.
ئاراس محەمەد ئاغا بەرپرسی مەڵبەندی چواری دهۆكی یەكێتی لە راگەیەندراوێكدا دەشڵێت: بەراستی بادینان بۆتە جێگای زیندانی سیاسی، ئەمەش جێگای قبوڵكردن نیە.
شڤان سندی، بەڕێوەبەری ئاسایشی زاخۆ بە میدیاكانی نزیك لە پارتی راگەیاند، دەستبەسەركردنی نەزیر بەرواری لەسەر بڕیاری دادگای لێكۆڵینەوەی زاخۆ بووە پێشتر بەڵێن لە تۆمەتبارەكە وەرگیراوە كە نابێت به ‌هیچ شێوەیەك هاوكاریی هیچ هێزێكی دەرەكی بكات كە له ‌پەرلەمانی كوردستان مۆڵەتی یاسایی نییە.
ئەوەش دوای ئەوەهات ئەو كادرەی یەكێتی لەرۆژی پێنج شەممەوە دەستگیركرا و بە وتەی بەرپرسی مەڵبەندی حزبەكەشی سەركردایەتیەكایان لەو ناوچەیە لە هەوڵدان بۆ ئازادكردنی كادرەكەیان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button