هەپەگە: سەربازەكانی توركیامان لە گارە گەمارۆداوە

لڤین:
هەپەگە رایگەیاند سەربازەكانی توركیا كە لە چیای گارە بە رێگای هێلیكۆپتەر و فرۆكە دابەزێندراون گەمارۆدراون و زیاتر لە 30 كەسیان لێكوژراوە.

ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بڵاویكردەوە، سوپای توركیا لەڕێگەی هەلیكۆپتەرەوە دەیەوێت هێزی سەربازی لە چیای گارە دابەزێنێت، بەڵام روبەڕووی بەرگری گەریلاكان بوونەتەوە و شەڕی قورس لە ئارادایە.

لەبارەی وردەكاری شەرەكان هەپەگە رایگەیاند: یەكەم پێكدادان لەنێوان سوپای توركیا و گەریلاكانی پەكەكەدا لە ڕۆژی ١٠ی ئەم مانگەدا ڕوویداوە و روبەڕووی بەرگری بەهێزی گەریلاكان بوونەتەوە و پاشەكشەیان پێكراوە، دواتر بە فڕۆكەی جەنگی و هەلیكۆپتەر ناوچەكەی بۆردومانكردووە.

بەبیریشی هێناوەتەوە تائێستا سوپای توركیا چەند جارێك ویستوویەتی لەڕێگەی هەلیكۆپتەرەوە هێزی تایبەت لەناوچەكە دابەزێنێت، بەڵام بە تووندی بەرپەرچدراونەتەوە و هەوڵەكانیان شكستی پێهێنراوە، ئەوانەیش كە دابەزیوون لەئێستادا لەلایەن گەریلاكانەوە گەمارۆ دراون و بەهۆی تاكتیكی پێشكەوتوو زیانی زۆریان بەركەوتووە.

ئەو وەزارەتی بەرگری توركیا بەدرۆ دەخاتەوە و دەڵێت راگەیەندراوەكانی بە تەواوەتی درۆن و تا ئێستا زیاتر لە 30 سەربازی توركیا لە گارە كوژراون، لەبەرامبەردا ژمارەی شەهیدەكانی گەریلا بەوشێوەیە نیە كە باسی دەكات، خۆشی هیچ ژمارەیەكی شەهیدەكانی رانەگەیاندووە تەنها ئاماژەی بەوە كردووە كە لە رۆژانی داهاتوودا وردەكاری ئامارەكان بڵاودەكەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button