سێ ئەندامی پۆلیسی فیدراڵی لە کەرکوک کوژران

لڤین:
فەرماندەی هێزی پۆلیسی فیدراڵی عێراق، کوژرانی سێ پۆلیسی لە سنوری کەرکوک ڕاگەیاند.
فەرماندەی هێزی پۆلیسی فیدراڵی عێراق، لە لێدوانێکیدا کە ئەمڕۆ بۆ سۆمەریەنیوز، داویەتی، ڕایگەیاندووە کە لە دۆڵی شای، لە سنوری شاری کەرکوک سێ کەس لە ئەندامی هێزەکانیان لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کوژراون.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا لە پەلامارێکی ئەو چەکدارانە لە سنوری شارۆچکەی داقوقی سەر بە پارێزگای کەرکوک ژمارەیەک پۆلیس کوژران.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button