سبەینێ دەنگدانیان بۆ دەکرێت

گۆڕان شوێنی ئەندامە دەست لەکارکێشاوەکان پڕدەکاتەوە

لڤین:

بڕیارە سبەینێ جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان، لەڕێگەی دەنگدانەوە شوێنی سێ ئەندامە دەست لەکارکێشاوەکەی خانەی راپەڕاندن پڕبکاتەوە.

دوای ئەوەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان، لە کۆبوونەوەی چەند ڕۆژی رابردوودا بڕیاریدا شوێنی سێ ئەندامی دەست لەکارکێشاوەی خانەی راپەڕاندن پڕبکاتەوە، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێک کە ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان، ئمڕۆ بڵاویکردوەتەوە، ژوری هەڵبژاردن ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی ئەو پڕۆسەیە تەواو کردوە و بڕیارە سبەینێ جڤاتی نیشتمانی لەڕێگەی دەنگدانەوە شوێنی ئەو کەسانە پڕ بکاتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی ژوری هەڵبژاردنی گۆڕان-دا هاتووە: “رێنمایی تایبەت بە پڕۆسەی هەڵبژاردنی تەواوکاری خولی دوەمی خانەی راپەڕاندن بە هاوبەشی لەگەڵ ژوری یاسایی دانراوە، لەئێستاشدا دوای کۆتایی هاتنی وادەی خۆکاندیدکردن، رۆژی شەممە (13/2/2021) لە سەعات (11)ی پێش نیوەڕۆ پڕۆسەی هەڵبژاردنەکە ئەنجام دەدرێت و ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی دەنگ دەدەن بۆ هەڵبژاردنەوەی سێ کەسی دیکە بۆ ئەو پۆستانە”.

ژوری هەڵبژاردنی گۆڕان ئاماژەی بەوەشکردوە، کە بۆ هەر سێ پۆستی (سکرتێری جڤاتی نیشتمانی، سکرتێری کاروباری فراکسیۆنەکان و سکرتێری کاروباری باژێڕەکان) رکابەری هەیە و بۆ هەریەکە لەپۆستەکان دوو هەڵسوڕاو خۆی کاندید کردوە و کاندیدی ژنیش لەناو رکابەرییەکەدایە.

لەماوەی رابردوودا هەریەک لە جەلال جەوهەر، شەماڵ عەبدولوەفا، عەدنان عوسمان، ئەندامانی خانەی راپەڕاندن دەستیان لەكاركێشایەوە.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button