لڤین:
پۆلیسی کۆیە، ڕایگەیاند، خوێندکارێکی پۆلی 12 لە شارۆچکەی کۆیە، بە پەت خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
عەلی عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە، رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ بهناوی ئەحمەد محەمەد زاهیر کە خوێندکاربووە لە لە پۆلی ١٢ی ئامادەیی لە ماڵەکەی خۆیاندا خۆی بە پەت هەڵواسیوە و خۆی خنکاندووە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە لەکاتێکدا باوکی ئهو گەنجە کاتژمێر ٦:٣٠ خولەکی بەیانیی بۆ نوێژ هەڵساوە ئەوکات، زانیویەتی کوڕەکەی خۆی خنکاندووە.
دوای رووداوەکە تەرمی گەنجەکە بۆ توێکاریی براوەتە نەخۆشخانە و پۆلیسیش دەستی بە لێکۆڵینەوە لە ڕوووداوەکە کردووە.