بەرنامەی کارەکانی ماکرۆن لەمڕۆدا

لڤین:
سهرۆك كۆماری فهڕهنسا بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بە سەردانێک گەیشتە ھەولێردوای دیدارەکانی لە شاری هەولێرەوە بەرە و موسڵ بەڕێ دەکەوێت.
ئیمانوێڵ ماکرۆن لهگهڵ گەیشتنی بە پایتهختی ههرێمی كوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمێکی فەرمییدا پێشوازیی لێ کرا.
بەپێی راگەیاندراوی کۆشکی ئێلیزێ، ئیمانوێڵ ماکرۆن لەسەردانەکەیدا بۆ ھەولێر لەگەڵ ھەریەک سهرۆك مهسعود بارزانی، نیچیرڤان بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان كۆدهبێتهوه.
دوای دیدار و کۆبوونەوەکانی لە هەولێر، سەردانی شاری موسڵ دەکات و لەوێش ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی دەبێت و بەوەش سەردانەکەی کۆتایی پێدێت.
هەرچەندە دوینێ چوار پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق نامەیەکیان ئاراستەی سەرۆکی فەرەنسا کرد و تیادا داوایانکرد لە هەولێر دوای پاراستنی ئازادی رادەربڕین و ئازادکردنی رۆژنامەوان و چالاکوانان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم گفتوگۆ بکات، بەڵام دیار نیە کە سەرۆکی فەرەنسا ئەو داوایەیە پەرلەمانتارەکان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم گفتوگۆ دەکات.